لە كوێی دنیا هەبووە هەر ڕۆژەی هێزی وڵاتێك بێتە خاكەكەتەوە و بوردومان بكات و خەڵكەكەت بكوژێت و برینداریان بكات و سەركردە و بن كردە مێش میوانی نەبێت؟
ئاخر پێم ناڵێیت چۆن ئەمانە ڕوویان دێت بڵێن من كوردم، چۆن ڕوویان دێت وەك خاوەنی ئەم هەرێمە خۆیان بناسێنن و بڵێن ئێمە پارێزەری مافەكانی ئەم وڵاتەین؟
ئەوەی لەم وڵاتەدا ڕوو ئەدات دەرئەنجامی دوو هۆكارە
١- سەركردەمان نییە و ئەوەی هەیە كەسیان خاوەنی بڕیار نین و بوكەڵەی دەستی وڵاتی ناوچەكە و دەرەوەن.
٢- من و تۆی هاوڵاتی دەنگیان پێ دەەدەین و دەیان كەین بە كوێخای خۆمان و هیچ كام لە ڕوودا وانەکانمان بیر نییە و دڵمان سافە و زاكیرەمان سفرە و سبەی متمانەیان پێ دەكەینەوە.
هەر بەڕاست ئێستاش چاوەڕێت ئەمانەیت پارێزگاریت لێ بكەن و شەرەف و كەرامەتی تاك و خاكەكەت بپارێزن؟
بڕوا بكە وەك چۆن لە ڕابردوودا نیوەی خاكەكەت و دەبابەی بەعس و سوپای وڵاتانیان هێنایە سەرمان و فزەیان نەكرد سەد ساڵی تریش هەر وا دەبن.
ئەركی تۆش وەك تاك ئاسانە گەر ئێستا هیچت پێ ناكرێت و بەس دەتوانی هاوخەم بیت و شەرمەزاری بكەیت، ئەوا سبەی لە ڕۆژی دەنگداندا هەموو دەسەڵاتێك لای تۆیە، هیچ مەكە تەنها بە دەنگەكەت سزایان بدە و حەقی ئەمڕۆیان لێ بكەرەوە و ئەمانەت لەبیربێت.