لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید و سەڵاحەدین بەهادین کۆبوونەوە

3/21/2022 12:06:21 AM

  • شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی یەکلایی بوونەوەیە کێ لەگەڵ یەکێتی و پارتی و ئەم دەسەڵاتەیە و کێ لەگەڵ خەڵک و کێشەکانییەتی.

    شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی یەکلایی بوونەوەیە کێ لەگەڵ یەکێتی و پارتی و ئەم دەسەڵاتەیە و کێ لەگەڵ خەڵک و کێشەکانییەتی.

    ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا خەڵک کێشەی هەیە و پێویستە بەشیوەیەکی جدی فشار لەسەر دەسەڵات دروستبکرێت، چەنکە ئیەرکی ئۆپۆزسیۆن ئەمەیە.

    وتیشی، هەرکاتێک ئۆپۆزسیۆن بیەوێت بەرەیەک دروستبکات لەبەرامبەردا دەسەڵات دەیەوێت دەستوەردانی تێدا بکات، بەڵام مرۆڤی عاقل رێگەنادات مێژوو دووبارە بێتەوە.

    ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی لەهەوڵدان یەک هەڵوێست و هەماهەنگ بن.

    سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، کە خودی خۆی پەیوەندی بە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەرییەوە کردووە، لەبەرامبەردا عەلی باپیر داوای کردووە چاوەڕێی بکات تا رای سەرکردایەتی کۆمەڵ وەردەگرێت.

    وتیشی، نەک تەنها نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ، بەڵکو پێویستە هەموو لایەن و دەنگە ناڕازییەکان کۆبکرێنەوە، چونکە لە ئێستادا تەنها دوو بەرە هەیە بەرەی خەڵک و بەرەی دەسەڵات.

    باسی لەوەشکرد، هەر دەنگێکی ناڕازی هەبێت بەس بزانین هیچ پەیوەندییەکی بەدەسەڵاتەوە نییە ئامادەن سەردانیان بکەن.

    ساشوار عەبدولواحیدا وتیشی، "بەوپەڕی توانامانەوە پشتگیری خەڵک و یەکدەنگی خەڵک دەکەین، هەربۆیە کۆبونەوەمان لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆن و ناڕازییەکان بۆ ئەوەیە لەگەڵ خەڵک و کێشەکانیاندا بین".

    دەشڵێت، "هیوادارین پارتی و یەکێتی ناچارمان نەکەن لە دەرەوەی هەرێم کێشەکان یەکلایی بکەینەوە".

    ئەمڕۆ شاسوا عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەگرتوو کۆبووەوە. دواتر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مستەفا عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو رایگەیاند: ئێمە و نەوەی نوێ پێویستمان بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی هەیە بۆ دژایەتی گەندەڵی و ستەم و هیمداد شاهین وتەبێژی نەوەی نویێش رایگەیاند: کۆبونەوەمان لەگەڵ یەکگرتوو لەسەر کێشەکانی خەڵك و مافی خەڵکە.

    ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەر سێلایەنی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەوڵێکدان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەپێناو وەستانەوە بەرامبەر بەو زوڵم و ستەم و ناحەقیەی دەسەڵات دژی هاوڵاتییان دەیکات.


زۆرترین خوێندراو