لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید و عەلى باپیر کۆبوونەوە

3/21/2022 12:25:42 AM

  • لەپێناو یەکخستنی هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و دەنگی شەقام، کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید و کۆمەڵی دادگەری بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر و لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    پاش کۆبوونەوەکە، شاسوار عەبدولواحید لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "پێویستە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەموو ئەگەرێک خۆیان ئامادەبکەن و پێویستە هەموو هێزەکان و خەڵکە ناڕازییەکان یەکبگرین."

    ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆخی پارتی و یەکێتی وەک ئەو نەخۆشە وایە کە پزیشک ئیزنی داوە و خۆی بێ ئاگایە"، دەشڵێت، "ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم ڕێگایە بڕۆن خەڵک لایاندەبەن وەک چۆن سەدامیان لابرد."

    شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دانیشتنمان لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنە."

    لە چەند رۆژی رابردووشدا، لەپێناو یەکخستنی هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و دەنگی شەقام شاسوار عەبدولواحید سەردانی ئەمینداری یەکگرتووی کرد.

    لەبارەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەشەوە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "دەبێت هەڵەبجە ٣٦٤ رۆژی ساڵ خزمەت بکرێت و لە ١٦ی ٣دا ئەو خزمەتانە دەربخرێت."

    ئەمڕۆ ٣٤هه‌مین ساڵیادى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەچوو، کە حكومه‌ت و حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌جیا و کەسوکاری قوربانیه‌كان و خه‌ڵكیش به‌جیا دوو یادیان بۆ ئه‌و ساڵیادی کۆمەڵکوژی شارەکە كرده‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو