-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "پێویستە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەموو ئەگەرێک خۆیان ئامادەبکەن و هەموو هێزەکان و خەڵکە ناڕازییەکان یەکبگرین."
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئازاری 2022، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "دۆخی پارتی و یەکێتی وەک ئەو نەخۆشە وایە کە پزیشک ئیزنی داوە و خۆی بێ ئاگایە"، دەشڵێت، "ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم ڕێگایە بڕۆن خەڵک لایاندەبەن وەک چۆن سەدامیان لابردەو دانیشتنمان لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنە."
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ، "دەبێت هەڵەبجە 364 رۆژی ساڵ خزمەت بکرێت و لە 16ی 3دا ئەو خزمەتانە دەربخرێت و بەخەڵکی ئەو شارە بڵێن ئەوە خزمەتەکەمانە.''
|