لەگەڵمانبە لە:

بۆچی نەوەی نوێ دژی "یەکریزی" ە لەگەڵ جوت بنەماڵە؟

سەرکەوت شەمسەدین

لە کوردستان لە بەرامبەر پارتی و یەکێتی دو بژاردەت هەیە؛ یان دەبیتە "نارازی" لە دەسەڵات، یان دەبیتە ئۆپۆزسیۆن و بەدیلی دەسەڵات. 

هێز یان کەسی "نارازی" دەکرێت بە رێکەوتنێک، زیادکردنی ئیمتیازات یان پێدانی پۆستێک کۆتایی بە "نارازیبونەکەی" بێنێت. نارازیبون پرۆژە نیە، نارازی هەمیشە لە نێوان هاوبەش و شەریکەکاندا رودەدات، نەک لە نێوان رکابەرەکان.

بەڵام ئۆپۆزسیۆن مانایەکی قوڵتری هەیە و پرۆژەیە، ئۆپۆزسیۆن یانی بەدیلی سوڵتە و تەنیا ئەوکاتە پرۆژەکە کۆتایی دێت کە دەگاتە لوتکەی دەسەڵات.

نەوەی نوێ بژاردەی دووەمی هەڵبژاردوە، و لە یەکەم رۆژی دروستبونی ستراتیژی خۆی وا دارشتوە بۆ گەشتن بە لوتکەی دەسەڵات، چونکە حیزبی سیاسی ئەگەر خەونی لوتکەی دەسەڵاتی نەبوو دەبێتە دوکانی سیاسی، لەبری خەونی گۆرینی ژیانی ئەوانیتر، دەبێتە شەمەندەفەرێک بۆ گەیاندنی هەندێک کەس بە پلە و پۆست، لەبری روئیای بۆ ئایندە هەبێت، دەبێتە دەرفەتێک بۆ ژمارەیەک کەس بۆ خۆدەوڵەمەند کردن.

بەڵام حیزب کە خەونی وەرگرتنی لوتکەی دەسەڵاتی هەبوو خۆی بۆ روبەروبونەوەی دەسەڵات ئامادە دەکات، شاخی دەگیرێنێتە شاخی نەیارەکانی و خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ساز دەکات، نەک چاوشارکێ و کۆبونەوەی دوو قۆڵی و چوار قۆڵی لەگەڵ دەسەڵات بکات.

لەو سۆنگەیەوە کە نەوەی نوێ هەمو جۆرە نزیک بونەوە و دانیشتنێک لەگەڵ دەسەڵات رەتدەکاتەوە و مەگەر ئەوەی نەوەی نوێ ببێتە هێزی یەکەم و پێویستی بە دروستکردنی هاوپەیمانی هەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.

ئێمە نە لە کوردستان دیژلەمە لەگەڵ دەسەڵات دەخۆینەوە، و نە لە بەغداد دەبینە پرد بۆ دەسەڵات تا پارچەیەکی کێکی گەورەتری دەستدەکەوێت بەناوی "یەکریزی."
357 ‌خوێندراوە‌
8/30/2018 3:09:36 PM

زۆرترین خوێندراو