لەگەڵمانبە لە:

‫میزانیەی ۲٠۱۹ "حوجەکانی پارتی"‬

سەرکەوت شەمسەدین
‫هەرکێشەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان، پشکی پێشمەرگە یان هەرمافێکی دارایی تر هەرێم دروست ببێت یان بەغداد هەر سزایەکی دارایی هەرێم بدات بە پلەی یەکەم و خودی بارزانی (سەرۆکی پارتی) لێی بەرپرسە لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی.‬

1. ‫وەزیری دارایی عێراق پارتی یە و نوێنەری راستەوخۆی بارزانی یە و بەرپرسی یەکەمە لە دارشتنەوە و پێداچونەوەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی یە. لایەنی دووەمی رێکەوتنەکە حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەتە کە پارتی یە.‬

2. ‫یەکێک لە داواکارییەکانی بەغداد بۆ ناردن یان زیادکردنی بودجەی هەرێم یان پشکی پێشمەرگە بونی زانیاری راست و دروستە لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و ژمارەی راستەقینە پێشمەرگە و سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە وەزارەتی بەگری عێراق، وە ئیلتیزامی حکومەتی هەرێم(پارتی) بە هەناردەکردنی ۲٥٠ هەزار بەمیل نەوت و رادەستکردنی داهاتەکەی بە حکومەتی عێراق بێ هیچ بیانوییەک.‬

‫بۆیە هەر گرفتێک لە پشکی هەرێم یان بودجەی پێشمەرگە دەبێت سەرەتا روی دەمی خەڵک لە پارتی و خودی بارزانی بێت کە بەردەوام شکست دێنن لە بەدەستهێنانی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.‬

هەرچەندە فشارێکی ئەمریکی هەیە لەسەر هەرێم و بەغداد بۆ کۆتایهێنان بە بیانوەکان گەشتن بە رێکەوتن چونکە چیتر دەرفەت بۆ سیاسەتی تاکلایەنە و سەرەرۆییانە نەماوە.
** دوفاقییەکی پارتی و یەکێتی: فەرامۆشکردنی بودجەی کەرکوک پارێزگاکانی موسڵ و دیالە و سەڵاحەدین (واتە ناوچە جێناکۆکەکان، بەتایبەت بەشی وەبەرهێنان و پرۆژەکان)

371 ‌خوێندراوە‌
11/20/2018 12:12:06 PM

زۆرترین خوێندراو