لەگەڵمانبە لە:

ئەگەر حکومەتی ھەرێم چاکسازی ڕاستەقینە نەکات چارەنوسی لەحکومەتی عێراق خراپتر دەبێت

کاوە عەبدولقادر
لەئێستادا شەمەندەفەری کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی خەریکە دەگاتە خاڵی کۆتا، جگە لە حەلکردنی حکومەت وھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ھیچ چارەسەرێکی تر دادی نادات .ئەوچاکسازیانەشی کەئەمرۆ لەپەرلەمانئ عێراق دەنگی لەژەر درا بەھای فلسێکی لای ھاوڵاتیانی عێراق نیەو خۆپیشاندانەکانیش سات لەدوای سات فراوانتر دەبن و ھاوڵاتیانیش ڕق ئەستور تر دەبن بەرامبەر حوکمرانە گەندەڵ وفاشیلەکانی بەغدا.
ئەوەی گەرەکمە باسی بکەم ئەوەیە کە ئەگەر ئەوبارودۆخەی ھەرێم بەوشێوەیە بێت وەک چۆن دەزانم لەدوای تاریکی شەو ڕۆژ ھەڵاتنە ئەوھاش دڵنیام کەلەدوای بەغدا نۆرەی ھەرێمە ، چونکە ھەموو ئەو ھۆکارانەی کە بونەتە مایەی تەقینەوەی ناڕەزاییەتیەکانی عێراق لەھەرێمیش بونی ھەیە بگرە زۆر بەزیاتریش ،ئەمە جگەلەوەی لەبەغدا موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆی دابەش دەکرێت وتاڕادەیەکی باشیش دەسەڵاتی تەشریعی وقەزائی عێراق لە ھەرێم باشترە،
ئەوەش بزانن کەخەڵکی ھەرێمی کوردستان زۆر لەخەڵکی باشوروناوەڕاست بەغیرەت ترو بەھەلویست ترە بەڵام تاکە ھۆکارێک کەوایکردوە ئەو میللەتەی ئێمە سەبر بگرێت وبەرگەی ئەو ھەموو گەندەڵی ونادادیە بارودۆخەسەختەبگرێت کەچینێکی حوکمڕانی گەندەڵ بەسەری ھێناوە ھەستکردن بوە بەبەرپرسارێتی ونەیویستوە ئەم بارودۆخە لەدەست دەربچێت وخوێنی رۆڵەکانمان بەدەستی .
بەڵام لەوە زیاتر میللەتەکەمان بەرگە ناگرێت ئیدی ئەگەر بەزووترین کات دەسەڵات چاکسازی ڕاستەقینە نەکات وبەرپر سەدزەکان نەدرێنە دادگا و پارەی ژێرزەمینەکان وئەوەشی کە بردراوەتە دەرە نەھێنرێتەوەونەخرێتە خزمەتی خەڵک و ڕێزو شکۆ بۆھاوڵاتیان ودامەزراوەکان نەگەڕێنرێت ئەوا لەدوای عیراق نۆرەی ھەرێمە.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ

63 ‌خوێندراوە‌
10/30/2019 11:30:37 PM

زۆرترین خوێندراو