لەگەڵمانبە لە:

نەوەی نوێ هەنگاوەکانی ئۆپۆزسیۆنی رابردوو هەڵناگرێتەوە ​

شاسوار عەبدولواحید
لە کاتێکدا پارتی و یەکێتی خاوەنی زۆرترین کورسین ، مەرج نیە بۆ ئەوەی بەرەنگاری سیاسەتەکانیان بیتەوە هەمان ژمارەی کورسیت هەبێت، هەڵویست و رەفتاری ئۆپۆزیسیۆنبوونی راستەقینە گرنگە نەک قەبارە، بۆیە زۆر لەوانەی دەڵێن فلان حزب ئەوەندە کورسی هەبووە هیچی پێنەکراوە چۆن بە ئێوە دەکرێت؟ زۆر پرسیارمان لا دەوروژێنێت، کە رەنگە هەندێکی تا ئێستا ئاماژەمان پێنەکردوە، زۆر کات ئەو پرسیارە روبەڕوی نەوەی نوی دەکەنەوە و بۆیە ئەم وەڵامە دەدەمەوە، باشە بۆ بەس سەیری ژمارەی کورسی دەکەن؟ بۆ سەیری هەڵویست و کارکردنیان ناکەن؟ بۆ سەیری ناشەفافی و رێکەوتنی ژێر بەژێر و نەبوونی هەڵوێست و تیپەراندنی یاسای دژی بەرژەوەندی خەڵک ، دوور کەوتنەوە لە خەڵک و جەمسەرگیری لەگەڵ دەسەڵات ناکەن؟ یان ووردبینی بکەن لە هەموو ئەوهەڵانەی ترکە کراون؟.

لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەوەی زیان دەگەیەنێت بە سیاسەتکردن و سیاسەت لە کوردستاندا و ئابڕوی ئەو چالاکییە گرنگەی لاواز کردووە، دیارە پشکی زۆری بۆ دەسەڵاتە بەڵام بەشێکی ئەو بەرپرسیاریتیەش دەکەوێتە سەر کاری ئۆپۆزیسیۆنی سەیروسەمەری تێکەڵی لە نێوان دەسەڵات ئۆپۆزسیۆن، کە لە کوردستاندا باوە و لەسەر راگەیاندنەکان ئۆپۆزسیۆنن و لەژێرەوە پشک و سەرمایەگوزاریان هەیە لەگەڵ دەسەڵات لە شارێک ئۆپۆزسیۆن و لەوی تر دەسەڵات.

بەڵام ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە یان ئەو قسەیە تەنها لەبەرئەوەیە کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تەقلیدی پێیان نەکراوە و نایانەوی کەسی تر بیکات! یان دەسەڵات ئەم پرۆپاگەندەیە دەکات بۆ بێئومێدکردنی خەڵک! زۆر گرنگە ئەوەمان لە یاد بیت پارتی سیاسی چ ئۆپۆزسیۆن یان دەسەڵات ئەو کاتەی ناسنامەی خۆی لەدەستدەدات روبەروی قەیرانی گەورە دەبێتەوەو ئەو هاوڵاتیانە لەدەست دەدات کە دەنگیان بەو ناسنامەیە داوە.

ئەو کاتەی سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆن کارێکی نارەوای دەسەڵات یان حکومەت دەبینێت یەکەم هەڵوێستی دەبێت دژی بوەستێتەوە، ئەبێت چاوی تیژ بێت لە ئاست هەڵەو کەموکورتییەکانی دەسەڵات و سیاسەتەکانی ئەمە ئەو کارکردنەیە کە جوانیی دیموکراسی دەردەخات، ئەوکاتەی دەسەڵات ناتوانێت بڕیارەکانی بە ئاسانی تێپەرێنێت، چونکە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز هەیە کە دژی رادەوەستیتەوە. کەواتە ئۆپۆزسیۆن بەدیلی حوکمڕانەکانە و روبەروی سیاسەتەکانی دەبێتەوە و دەرئەنجام سیاسەتێکی جیاواز دەخاتە روو لەوەی دەسەڵات هەیەتی. بۆیە ئەرکی ئۆپۆزسیۆن بوون قورسە و پێویستە هەمیشە نزیک بێت لە خەڵک و داواکاریەکانی.

بەگوێرەی ئەم پێناسەیە دەبێت پێداچونەوەیەک بە چوار ساڵی رابردووی ئۆپۆزیسیۆن بوون بکەین! ئایا ئەمانەیان کردوە؟ وەک بەدیلی حکومەت خۆیان نمایش کردوە؟ رێگر بوون لە دەرچونی بڕیارەکان یان هاوکار بوون؟ ئەوکاتەی هاوکار بوون چی رویداوە و ئەوکاتی دژ بوون چی رویداوە؟ تا چەند نزیکی هاوڵاتی و داواکاریەکانیان بوون؟ لە چەند خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیان و تویژە جیاوازەکان بەشدار بوون؟
331 ‌خوێندراوە‌
11/14/2018 11:36:12 PM

زۆرترین خوێندراو