لەگەڵمانبە لە:

شاری سلێمانی و ئەمریکا !

شاسوار عەبدولواحید

پێشەکی پیرۆزباییەکی گەرم دەکەم لە خەڵکی شاری سلێمانی بە بۆنەی ۲۳٤ ساڵەی دروستبونی ئەم شارەوە، وە هەروەها پرسیارێک لە خەڵکی ئەم شارە و خەڵکی کوردستان دەکەم بە گشتی، ئێمە چیمان کردوە لە ماوەی ۲۳٤ ساڵەی رابردو و سلێمانیش چی بۆ کراوە لە لایەن یەک بە یەکی حکومەت و فەرمانرەواکانی کە ئەم شارەیان لە ژێر دەستدا بوە؟

مێژوی ئەمریکا و شاری سلێمانی زۆر نزیکن لە یەکەوە، تەنها هەشت ساڵ جیاوازیان هەیە، بەڵام ئەمریکا بە ۲٤۲ ساڵ گەیشت بە کوێ، و سلێمانی بە تایبەتی و هەرێمی کوردستانیش بە گشتی گەیشتونەتە کوێ؟

لە ئێستادا شاری سلێمانی خراپترین حوکمڕانی هەیە و لە لایەن بنەماڵە و چەند کەسایەتیەکی فاشیلەوە بەڕێوە دەبرێن بە هەمان شێوەی تەواوی هەرێمی کوردستان (بە هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەیشەوە).

ئەمانەی حوکمی سلێمانی دەکەن کۆمەڵە سیاسیەکی بێ خەونی عەقڵ بچوکی چاوچنۆکن، کە نەک خزمەتی سلێمانی ناکەن و لێی نازانن، بگرە هێندە حاقد و کین لە دڵن بەرامبەر بەم شارە، بەردەوام دژایەتی ئەم شارە و خەڵکەکەی دەکەن.

هەروەک چۆن کۆمەڵە خەڵکێکی کین لە دڵ بەرامبەر هەولێر، دژایەتی هەولێر و خەلکی هەولێر دەکەن و ئازاری نەفسی گەنجان و خەلکەکەی دەدەن.

ئەم وێنەیەی خوارەوە، وێنەی کێشراوی ئەو یاخیبوە ئەمریکیانەن (شۆرشگێر) کە ٢٤٢ ساڵ پێش ئێستا بەم جلوبەرگ و خۆگۆڕین و دسپلینەوە روبەروی بەریتانییەکان دەبنەوە، پرسیارەکە ئەوەیە ئێستا دو بنەمالەی فەرمانرەوا چیان کردوە بۆ پێشمەرگە و خەلکەکەی و دوای ٢٤٢ ساڵ لە مێژوی ئەم وێنەیە، چیان بۆ کوردستان دروست کردوە تا دوای سەدان ساڵی تر شانازی پێوە بکەن؟

کورد چی هەیە لە سایەی ئەمانەوە تا سبەی نەوەکانمان شانازی پێوە بکەن؟

440 ‌خوێندراوە‌
11/14/2018 11:37:10 PM

زۆرترین خوێندراو