لەگەڵمانبە لە:

زانکۆ یان دەواری دوای رەشەبا

ئارام سەعید
لەساڵی ١٩٨٩ كاتێك خوێندكار بووم لە زانكۆی موستەنسرییە لە كۆلیژی ئاداب بەشی زمان و ئەدەبی فەرەنسی، رەغد ی كچی سەدام لە بەشی وەرگێڕان بوو،کە لەهەمان بینادا بوو لەگەڵ بەشی فەرەنسی، رەغدی سەدام یان حسین كامل ی مێردی دەیهێنا ، یان عودەی برای ، ئەو ڕۆژانەی کە دەهاتن ناو زانكۆ قات لەبەری تازەو خەڵكی نوێ لەبەردەمی بەشەكەمان و ناو كۆلیژ دەبینرا. تەنانەت نۆكاوی بەردەرگاو دەستگێڕیش زیادی ئەكرد. كە عودەی دەهات حورمەتی زانكۆ و مامۆستاكانی ئەبەزاند. چونكە ئەگەڕا بەناو زانكۆدا و مێبازی دەكرد و هەندێك جار لەسەر قادرمەكا نی بەشەكەمان دادەنیشت بۆ كەیف و دەبوایە راگرو و سەرۆكی زانكۆ و مامۆستاكان بەدیاریەەوە بوەستن. لە سیمای هەندێكیان دیار بوو ئەو سوكایەتیەو هەندێكش لەوان بسكەی سمێڵیان دەهات و فەخریان دەكرد بەو هەڵوێستە.
ڕاپەڕین كراو ڕزگارمان بوو لە سەدام، بەس بەداخەوە ئەقڵی سەدام لە سیاسیەكانی هەرێم ماوەو گەر دەسەڵاتی ئەویان هەبێت خراپتر دەكەن. لە کاتێکدا ئێمە خەونمان ئەوەبوو کە زانکۆ ببێتە دامەزراوەیەک و رۆڵی کاریگەری هەبێت لە پێشخستنی کۆمەڵگا و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی گرنگی زانستی و تەکنەلۆژی و ببیتە سەرکردەی گەورەو بەها باڵاکان. بەڵام ئێستا ئەوەی دەیبینین دامەزراوەیەکی ئیفلیجی تێکشکاوە کە هەر بۆ ئەوەباشە بەرپرسە سیاسیەکان بانگ بکەن و لە پێش خۆیانەوە ریزیان بکەن و بڵێن ئێمە کۆیلەی ئێوەین.
مۆدێلی باوی حیزبایەتی و حوکمڕانیی لەکوردستان لەگیانەڵادایە ودامەزراوەکانیشی بەدوای خۆیدا گەیاندۆتە ئاستی خۆی. لە دونیادا ئەم مۆدێلە بەسەرچوەو کاتی ئەوەیە مۆدێلێکی سیاسی نوێ لەبری دابنێین تاوەکو ئەرکە سیاسی و ئابوری و کلتوریەکانی ئەم قۆناغەی کوردستان رابپەرێنێت نەک کۆمەڵیک بازرگانی سیاسی کە گاڵتە بە زانست و تەکنەلۆژیا دەکەن و بە پارەی نەوت خۆیان دەوڵەمەند دەکەن و زانکۆش نابووت دەکەن.
ئەم شێوازە لە حوكمڕانیی و حزبایەتی مۆدێلێكە بەسەرچووەو تەنها زەبڕ وزەنگ هێشتوێتەوە دەنا ئەو هەموو سیاسیە بۆ دەچنە زانكۆ و خەڵات دەكرێن؟ ئەو یادەی زانكۆی سلێمانی بزمارێك بوو لە تابووتی زانكۆ، لە مەرگی داهێنان. لەكاتێكدا خوێندكار بێ كارەباو ئاوو سەرەتایترین خزمەتگوزاریە ئەو هەموو سیاسیە چی دەكەن لەزانكۆ؟ لەجیاتی باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەیانەوێت بە میگزەمینی و ترس و تۆقین خوێندکاران ناچاربکەن بەو دۆخە رازی بن! بەلام تا کەی ئەم شێوازە بۆیان دەچێتە سەر؟

449 ‌خوێندراوە‌
11/30/2018 9:43:53 PM

زۆرترین خوێندراو