لەگەڵمانبە لە:

بۆ گۆڕانکاریەکان دوای هاتنە دەنگی بەشە ناوخۆییەکانی کچان ڕوو دەدەن؟

شادى نەوزاد

هەمیشە لە باسکردنی توندووتیژی دژی ژنان باس لە داتاکان دەکرێت، باس لە هەڵکشانی بەردەوامی ئەو داتایانە دەکرێت و ئاماژە بەوە دەدرێت کە ئەو داتایانە تەواو نیین و زۆر کەم و کورتی لەو کارانەدا هەیە کە پەیوەستن بە تۆمارکردنی داتاکانەوە ئەمەش گلەیی هەمیشەی ڕێکخراوەکانی پابەند بە کاری پەیوەندیدار بە کەیسی ژنانە،بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بێدەنگی ئەو ڕێکخراوانەیە لە ئێستادا.

دوو ئەگەر هەیە بۆ ئەم بێدەنگیە: یان ڕێکخراوی سێبەری دەسەڵاتن یاخود ورد لە ڕوداوەکانیان نەڕوانیوە خۆپشاندانی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کچان بە نمونە.

لەم ڕۆژانەدا ڕوداوی هەرە نزیک لێمانەوە دوو خۆپشاندان لە دووکاتی جیاوازدا ڕویان دا، یەکەم بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان، دووەم بەشە ناوخۆییەکانی کچان، پێشتر تیشک خراوەتە سەر هۆکارەکانی خۆپشاندانەکە کە لێرەدا نایەمەوە سەریان.

لە یەکەمدا هیچ یەک لەو جۆرە سوکایەتی یاخود هێرشی جەستەیی ڕوی نەدا بۆ سەر کوڕەکان، بەڵام لە دووەمدا گرژی ڕوی دا وە گرتە ڤیدیۆییەکان شایەتی ئەو حاڵەتەن کە چەندە بێشەرمانە هێرش دەکرێتە سەر کچانی خوێندکار.

  لە دووەم خۆپشانداندا بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکان کە نێرینەیەکە سوکایەتی بە یەکجار بە زیاتر لە ٣٠٠ کچ دەکات و لە چەند کچێک دەدات و پرچیان ڕادەکێشێت و لەگەڵ هاوکارەکانی کە بەشێکیان مێینەن بە پاڵ و بە زۆرەملێ دەیانەوەێ بڵاوە بە خۆپشاندانەکە بکەن، ئەم ڕوداوانە هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کە لە جیهاندا کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکان لە ساڵی ڕابردوویان دەخرێتە ڕوو و پلانی ساڵی داهاتووش ئاشکرا دەکرێت و کاری بەپەلە لەسەر دیاردە هەنوکەییەکان ئەنجام دەدرێت.

ئەقڵیەتی پشتی ئەم ڕوداوانە پێمان دەڵێت چەند ئاسانە بۆ دەسەڵاتداران، پیاوان، کادرانی حزبی کە هێرش بکەنە سەر ڕەگەزی مێینە و سوکایەتی بە هەر هەوڵێکیان بکەن بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان.

تەنانەت ئاسانیشە بۆیان کە تەشهیر و بێڕێزی بە هەر کەسێک و لایەنێک بکەن کە پاڵپشت و هاوهەڵوێست بێت لەگەڵ خانماندا وەک ئەوەی بینیمان بەرامبەر (دیاری ئەنوەر)ی پەرلەمانتار کرا.

یەکێک لە دیمەنەکانی خۆپشاندانەکە شاردنەوەی دەموچاوی کچان بوو، لە خۆپشاندانی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان، کوڕێکمان نەبینی دەموچاوی خۆی بشارێتەوە لە کامێراکان بەڵام بە پێچەوانەوە کچان لەدوای شاردنەوەی دەموچاویشیان هێشتا ڕوبەڕووی هەڕەشە و ترساندن بوونەتەوە.

ئەم شێوە مامەڵەیە لە ڕوی دەرونیەوە کاریگەری خۆی بەجێ دێڵێت و بە شێوەیەک بە مێینە دەڵێت ئێوە بۆتان نیە ناڕازی بن بۆتان نییە بەڕوی ناعەدالەتیا بچنەوە و هەوڵی گۆڕانکاری مەیەن ، ڕازی بن بەوەی کە هەتانە ئەگەر نا (٥٠ سەگی ترتان بۆ ئەکەم بە ژورا).

لە تێکەڵ بوونم لەگەڵ خوێندکارە کچەکان گلەیی و گازندەکان زۆر لەو بیستراوانە زۆرترە، سوکایەتی کردن بە کچان لە زانکۆکاندا زۆر لەوە زێدەترە کە باس دەکرێت، ڕۆژانە و لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ بەشە ناوخۆییەکان زۆر کات ڕووبەڕووی ئەم شێوە مامەڵەیە دەبنەوە، ئەم دیاردەیە نوێ نییە و لە هەموو بەشە ناوخۆییەکانی کچاندا بوونی هەیە کە لێپێچینەوەیەکی سوکایەتی ئامێز لەگەڵ ئەو خوێندکارانە دەکرێت لە گەڕانەوەیاندا بۆ بەشە ناوخۆییەکان، بە واتایەکی تر کچان ڕاست بڵێن یان نا هەر درۆ دەکەن ، ئەم ڕوئیایە بەرامبەر وتەی کچانی بەشە ناوخۆییەکان هێواش هێواش کار لەسەر نەبوونی باوەڕ بە خود دەکات و کەمی دەکاتەوە یاخود هەر نایهێڵێت.

کە لە شوێنێکدا ئەم مامەڵەیە جۆرێکی کوشتنە کە ئەویش کوشتنی مەعنەوی مرۆڤە. 

پرسیارە سەرەکیەکە ئەوەیە :

بۆ ئەم مامەڵەیە بەرامبەر کچ…


1433 ‌خوێندراوە‌
11/27/2018 12:42:17 PM

زۆرترین خوێندراو