لەگەڵمانبە لە:

بۆچی پێویستە بەرەی هێزە ناڕازییەکان یەکبخرێتەوە؟

هەورامان سەجادى
لە دوای وەرگرتنی دەسەڵاتی کوردی لەلایەن دوو هێزی بەحساب شۆڕشگێڕی ئەوساو خۆسەپێنی ئێستا دوای ۲٨ ساڵ نەک نەتواندرا ئەوئاواتانەی کورد و ئاواتی ئەوکەسانەی لەپێناو کوردستانێکی ئازاد خۆیانکردەقوربانی بەدی بێت بەپێچەوانەوە کوردستان بووە شوێنی نائومێدی گەنج و پیر و منداڵ لەم هەرێمە لەت بووەی وەک ڕەنگی نەخۆشێکی بێهێز زەرد و پەڕیووە .
بۆ ئەوەی تابلۆ گەورەکەی ئەم هەرێمە ببینین دەبێت گوزەرێک بەو نەهامەتیانەی ئەو دوو هێزە بەسەر ئەم خەڵکەیاندا هێناوە بکەین و لەو نەهامەتیانەوە کلیلی چارەسەر بدۆزینەوە و لەبەرامبەر ئەو دووهێزە ڕزیوەی واقیع هێشتونیەتەوە بەرەیەک ڕێکبخرێتەوە لەو هێزانەی تاڕادەیەک لای هاوڵاتی جێی ئومێدن و هاوڵاتی لەم هەرێمە شێواوە وەک ڕزگارکەرێک لەو هێزو لایەنانەدەڕوانێت.
دوای ئەوماوە زۆرەی دووهێزی دەسەڵات لەڕێگەی دروستکردنی حکومەتە شکستخواردوەکانیان بەڕێیانکرد هیواکان کابینە دوای کابینە لەگۆڕنران و تا ئەمڕۆ نەک نەتوانراوە تاک لەم هەرێمە لەژێر هێلی هەژاری بەرەو ژیانێکی خۆش ببرێت، بەڵکو ئەوکەسانەشی لەسەرو هێڵی هەژاریەوەبوون هێنرانە ژێرهێڵی هەژاری لەم نەهامەتیانەی بەردەوام ڕوبەروی هاوڵاتی دەکرێتەوە و ژیان لەتاکی ئەم هەرێمە تاڵبوە کراوەتە ژەهری مار لێی ئەگەر هەر هاوڵاتییەک بدوێنیت پێش ئەوەی هەست بەنائومێدی بکات هەست بە بێمتمانەیی دەکات لەبەرامبەر هێزەکانی دەرەوەی دوو حزبی دەسەڵات و هەموو ئەو هێزانە بەهۆی پەرتەوازیانەوە هاوڵاتی ڕەخنەی توندیان لێدەگیرێت، بەتایبەت سێ هێزی ئۆپۆزسیۆن (نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو) کە ئەو پرسیارە ڕوبەڕویاندەبێتەوە بۆ بەرەیەک دروست ناکەن لەگەڵ دەنگی شەقام و چالاکوانان و خەڵکی دڵسۆزی ناڕازیی؟
ئەو سێ ھێزە پێویستە چی بکەن؟
لێرەدا ئەوە دەبێتە ئەرکێکی ئەخلاقی کە ئەو سێ هێزە دەبێت هاوڵاتی لایان سەنتەربێت و بۆئەوەی متمانە لەنێوان هاوڵاتی و ئەوهێزانە دروستبکەنەوە ئومێد بگێڕننەوە بۆهاوڵاتی و تاکی کوردی دەبێت لەهەنگاوی یەکەم لەیەکتێگەیشتنێکی جدیان هەبێت و لەقۆناغی دووەم گەڵالەی پڕۆژەیەکی هاوبەشبکەن و بتوانن لەناو ئەوپڕۆژە هەموو دەنگە ناڕازیەکان کۆبکەنەوە لەقۆناغی سێهەم پێکەوە بەرەیەکی ناڕازی بەهێز لەبەرانبەر دەسەڵات دروستبکەن و ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی جدی و کارا بۆ چاودێری و فشاربۆسەر حکومەت و هەمووسێکتەرەکان و تا لەخزمەت هاوڵاتیاندابن .
ئەوەشمان بیرنەچێت هاوڵاتی دواجار خزمەتی دەوێت و هێزی سیاسیش متمانەی هاوڵاتی دەوێت و کاربۆ ئەوەدەکات بە شێوەی جیاواز و فشارەکانیانەوە هاوڵاتییان متمانەیان پێبکەن و ئەرکی هاوڵاتیش ئەوەیە بە نائومێدبوونی ڕێگەخۆشنەکات بۆ مانەوەی ئەو دوو هێزەی بوونەتە کارگەی بەرهەمهێنانی ناشیرینی و ناعەدالەتی لەم هەرێمە کە ئەتوانرێت بکرێتە شوێنی ژیانێکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی.
لەکۆتاییدا ئەوە جێدێڵم بۆ ئەو هێزانە و هیواخوازم هەر گلەییەک یان هەر ڕەخنەیەکیشیان لەیەک بوبێت ئەوە بیکەنە ئەزموونێکی ڕابردوو لەپێناو داهاتویەکی بەهێز بۆ بەرگریی کردن لەهاوڵاتیان.

300 ‌خوێندراوە‌
8/28/2019 11:49:39 PM

زۆرترین خوێندراو