لەگەڵمانبە لە:

پەرلەمانی کوردستان

رێگری لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ کرا سەردانی شێروان شێروانی و زیندانییانى دیکە بکەن

2/6/2019 3:46:12 PM

  • ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ى شوباتى ٢٠١٩) پەرلەمانتارانى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى کوردستان سەردانى زیندانى چاکسازى زڕکەیانکرد بۆ زانینى ڕەوشى تەندروستى شێروان شێروانى و زیندانییانى دیکە، بەڵام ئیدارەى زیاندانەکە ڕێگرییان لەو پەرلەمانتارانەى نەوەى نوێ گرت.
    سیپان ئامێد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئار تى ڕاگەیاند، بە نیاز بوون لە نزیکەوە ئاگادارى دۆخى تەندروستى زیندانییانى دواى ڕووداوەکانى شێلادزێ بن، بەڵام بە بێ هیچ بەهانەیەک ڕێگرییان لێکراوە و پێیان وتراوە بۆیان نییە ئەو زیندانییانە ببینن.
    ئاماژەى بەوەشکرد، بەڕێگریکردنیان گومان دەکرێت لە چارەنووسی زیندانیکراوان کە تائێستا لە زیندانەکەدا ماون یاخود گواستراونەتەوە.
    ئەو پەرلەمانتارەى نەوەى نوێ ئاماژەى بەوەشکردووە، هەتا ئێستا ١٨ زیندانى لە گرتووخانەدا ماون.
    ئەوەش لەکاتێکدایە دواى ڕووداوى خۆپیشاندانەکانى شێلادزێ لە دهۆک و سوتانندنى بنکەى سەربازى تورکیا هێزە ئەمنییەکانى دهۆک ژمارەیەکى زۆر لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانى دەستگیرکرد و ئۆفیسی ئێن ئاڕ تیشیان لە دهۆک داخست.


زۆرترین خوێندراو