لەگەڵمانبە لە:

پەرلەمانی کوردستان

زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید، سیاسییە نەک یاسایی

3/3/2019 7:26:32 PM

  • دوای ئەوەی ئەمڕۆ (٣/٣/ ٢٠١٩)، "شاسوار عەبدولواحید" سەرۆکی جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"، لەپێناو  سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە بڕیاری دادگا، چوە دادگای سلێمانی، دادوەر بڕیاری دا بە زیندانیکردنی.
    فراکسیۆنی "نەوەی نوێ" لە پەرلەمانی کوردستان، پێیوایە: مامەڵەکردنی دادگا لەگەڵ ئەم پرسەدا، بەسیاسیکراوە، لەکاتێکدا هیچ پاساوێکی یاسایی نەبو بۆ زیندانیکردنی و دەبو بە کەفالەت ئازادبکرێت.
    بەلارێدابردنی یاسا و بەسیاسیکردنی ئەم کەیسە و زیندانیکردنی "شاسوار عەبدولواحید" سەرۆکی جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"، درێژکراوەی ئەو پێشێلکارییە یاساییانەن کە بەدرێژایی ٢٨ ساڵی رابردوی حکومڕانیی کوردیی، لە ھەندێ کەیسدا کراون.
    ئێمە لە فراکسیۆنی "نەوەی نوێ" لە پەرلەمانی کوردستان، دژی ھەر ھەوڵێکین بۆ بەسیاسیکردنی کەیسە یاساییەکان و سوکایەتیکردن بە پێگەی دادگا و داوادەکەین: یاسا سەروەربێت و بەزوترین کات "شاسوار عەبدولواحید" ئازادبکرێت.
    فراکسیۆنی "نەوەی نوێ" لە پەرلەمانی کوردستان
    ٣/٣/٢٠١٩


زۆرترین خوێندراو