لەگەڵمانبە لە:

پەرلەمانی عێڕاق

نەوەی نوێ بۆ حکومەتی عێراق: لێپێچینەوە لەو باندانە بکەن دەستیان بەسەر نەوتی هەرێمدا گرتووە

3/14/2019 3:43:36 PM

  • فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای لە حکومەتی عێراق کرد، لە هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا لێپێچینەوە لەو خێزان و باندە سیاسییانە بکرێت کە دەستیان بەسەر سامانی سروشتیی هەرێمدا گرتووە.
    ئەمڕۆ دووشەممە (١١ی ئازاری ٢٠١٩) فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، چونکە نەوت و گاز سەرچاوەی سەرەکیی بودجەی هەرێم و عێراقە و ئەو سامانە سروشتییەش موڵکی ھەموو گەلی عێراقە، ڕەوا نییە بۆ قازانجی چەند خێزان و باندێکی سیاسیی دەستڕۆیشتوو بەکاربهێنرێت.
    فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە (١٩ی شوباتی ٢٠١٩) حکومەتی هەرێم بێ ئاگاداریی پەرلەمانی کوردستان، ڕێککەوتنێکی ٢٠ ساڵەی لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیرڵ پترۆڵیۆم، کە دانە غاز پێکھێنەری سەرەکییەتی، واژۆکردووە، ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەش وەك گرێبەست و ڕێککەوتنەکانی پێشوویان لێڵ و تەماوین، بۆیە ھیوادارن چاککارییەکانیان لە دۆسیەی نەوت و گاز ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
    داواشکراوە، حکومەتی عێراق دەسەڵاتی دەستووری و نیشتیمانی خۆی بەکاربھێنێت بۆ فشارخستنە سەر ئەو کۆمپانیایانەی کە ڕێککەوتنی لێڵ و تەماوی لە بواری نەوت و گازدا لەگەڵ حکومەتی ھەرێم دەکەن.


زۆرترین خوێندراو