لەگەڵمانبە لە:

پەرلەمانی عێڕاق

نه‌وه‌ی نوێ: پێویسته‌ هه‌موان فشار له‌ پارتی بكه‌ین یاسای بودجه‌ جێبه‌جێ بكات

3/26/2019 11:28:04 PM

  • سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی نوێ لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ده‌ڵێت، پێویستە ھەموان فشار بخەینە سەر پارتی تا ئیلتیزام بە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی ئیتیحادی بکات و چیتر دۆسێی نەوت و گاز لە تاریکیدا بەڕێوە نەبات.
    رابوون مه‌عروف، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی نوێ لەئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "سووپاس بۆ خوای گەورە، پاشان کۆششی بەشێك لە نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ ی ئیتیحادی، گرەنتی بەردەوامی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و ھێزەکانی پێشمەرگەمان کردوە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە، پارتی یاسای بودجە پێشێل بکات!".

    ده‌شڵێت "پێویستە ھەموان فشار بخەینە سەر پارتی تا ئیلتیزام بە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی ئیتیحادی بکات و چیتر دۆسێی نەوت و گاز لە تاریکیدا بەڕێوە نەبات".
    چەند رۆژێکە پەرلەمانتاران کورد لەبەغدا هۆشدارى لەپابەند نەبوونى هەرێم دەدەن بەیاساى بودجەى گشتیى عێراقەوە، کە رەنگە بەهۆى رادەست نەکردنى نەوتى هەرێم بەکۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، حکومەتى ئیتحادى ئەو بڕە پارەیە کەم بکاتەوە کە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى دەنێرێت.


زۆرترین خوێندراو