لەگەڵمانبە لە:

پەرلەمانی عێڕاق

نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق داوایکرد جوتیارانى هەرێمیش لە زیانەکانى لافاو قەرەبوو بکرێنەوە

4/13/2019 11:27:39 PM

  • فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق داواى لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد، بڕیارى قەرەبووکردنەوەى جوتیارانى زەرەرمەندى لافاو لە پارێزگاکانى باشور، جوتیارە زەرەرمەندەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
    فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە نامەیەکدا کە بۆ عادل عەبدولمەهدى ناردووە نووسيویەتى، "ئەو هەوڵانە بەبەرز دەینرخێنین کە دراوە لەلایەن حکومەتی ئیتیحادی بۆ قەرەبووکردنەوەی برا جوتیارە زەرەرمەندەکان لە پارێزگاکانی باشور، داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە جوتیارە زەرەرمەندەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەو بژاردنە بیگرێتەوە".
    داواشيكردووە، لیژنەیەکی پێکهێنراو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان بنێرێت بەمەبەستی سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان لەئەنجامی باران و لافاوی هەرێمی کوردستان وە خەمڵاندنی ئەو زیانانەی کەبەر جوتیاران و خاوەن کێڵگەکان کەوتووە  و خێراکردن لە  هەنگاوەکانی قەرەبووکردنەوە لەپێناوی پەرەسەندنی کەرتی کشتوکاڵ لەهەرێمی کوردستان.
    ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە بودجەی فریاکەوتن، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکاتەوە و لیژنەیەکیش لە چەند وەزارەتێک پێکهێنراوە، بۆ خەمڵاندنى زیانەکان.


زۆرترین خوێندراو