لەگەڵمانبە لە:

راگەیاندراوەکان

زیندانیکردنى سەرۆکى جوڵانەوە ى نەوەى نوێ سیاسییە نەک یاسایى

3/3/2019 7:31:28 PM

  • ئەمڕۆ یەکشەممە ٣-٣-٢٠١٩ لەکاتى پابەندبوونى بەیاساو چوونى بۆ بەردەم دادگاى سلێمانى، بەپێچەوانەى رێکارە یاساییەکان، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى "نەوەى نوێ" بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا درا.

    دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید زۆرتر لەوەى لەسەر سکاڵایەکى یاسایى بێت کەلەڕابردوودا لەسەرى تۆمارکراوە، بابەتێکى سیاسى و تۆڵەکردنەوەیەکى سیاسییە لەسەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، لەبەرامبەر هەڵوێست و بۆچوونە سیاسییەکانیدا و هەروەها رەخنەکانى بەرامبەر هەردوو حزبى دەسەڵاتدارى هەرێم.
    جوڵانەوەى نەوەى نوێ، وێڕاى ئەوەى داواکارە، حزبەکانى دەسەڵات بەتایبەت هەردوو حزبى دەسەڵات، یاسا بۆ تۆڵەکردنەوەى سیاسیى بەکارنەهێنن و راشیدەگەیەنێت بەردەوامیى هەژموون و دەستێوەردانى هەردوو حزبى دەسەڵات لەدادگاکان و بەکارهێنانیان لەدژى نەیارە سیاسییەکانیان، دەرەنجامى خراپ و چاوەڕواننەکراوى لێدەکەوێتەوە.

    جوڵانەوەى
    نەوەى نوێ
    3/3/2019


زۆرترین خوێندراو