لەگەڵمانبە لە:

توێژینەوە

لە پێناوی بونیاد نانەوەی كە رتی كشتوكاڵی لە كوردستانی عێراقدا :

9/9/2018 11:14:32 AM

  • لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ئابوورییە چەوتانەی كە حكومەتی عێراق پەیڕِەویكرد لە سەرانسەری عێراقدا، وایكرد كە ئابووری عێراق ببێتە ئابووریەكی تاك لایەن (أقتصاد وحید الجان) كاتێك زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمی نەتەوە یی بووە ئەو بەرهەمەی كە لە كەرتی نەوتەوە پەیدا دە هات ولە ئەنجامدا زۆربەی هەرە زۆری تواناكانی هەناردە كردن خۆی لە هەناردە كردنی نەوتی خاودا دەبینیەوە، ئەو داهاتەی كە چنگ عێراق دە كەوت زۆربەی هەرە زۆری لەئەنجامی هەناردەی نەوتەوە دەستیدەكەوت و هە رچەندە عێراق ڕۆژانێك هە بوو بە تایبەتی لە حە فتاكانی سەدەی پێشوودا دەیتوانی ئەو تواناداراییە گەورانەی كە بە دەستیهێناوە لە ناردنە دەرەوەی نەوت، بەكاریبهێنێ لە زیادكردنی وزە وتواناكانی ئابووری وڵات ئەگەر بهاتایاو بەكاریبهێنایە لەسەرجەم پرۆسە سەرمایە گوزارییەكان لە بواری برە ودان بە سەرچاوە سروشتی ومرۆیی و مادییەكان

    لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ئابوورییە چەوتانەی كە حكومەتی عێراق پەیڕِەویكرد لە سەرانسەری عێراقدا، وایكرد كە ئابووری عێراق ببێتە ئابووریەكی تاك لایەن (أقتصاد وحید الجان) كاتێك زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمی نەتەوە یی بووە ئەو بەرهەمەی كە لە كەرتی نەوتەوە پەیدا دە هات ولە ئەنجامدا زۆربەی هەرە زۆری تواناكانی هەناردە كردن خۆی لە هەناردە كردنی نەوتی خاودا دەبینیەوە، ئەو داهاتەی كە چنگ عێراق دە كەوت  زۆربەی هەرە زۆری لەئەنجامی هەناردەی نەوتەوە دەستیدەكەوت و هە رچەندە عێراق ڕۆژانێك هە بوو بە تایبەتی لە حە فتاكانی سەدەی پێشوودا دەیتوانی ئەو تواناداراییە گەورانەی كە بە دەستیهێناوە لە ناردنە دەرەوەی نەوت، بەكاریبهێنێ لە زیادكردنی وزە وتواناكانی ئابووری وڵات ئەگەر بهاتایاو بەكاریبهێنایە لەسەرجەم پرۆسە سەرمایە گوزارییەكان لە بواری برە ودان بە سەرچاوە سروشتی ومرۆیی و مادییەكان، بەڵام مخابن حكومەتی عێراق لە بری ئەوەی توانا ئابووریەكانی وڵات پەرە پێبدات بەو تواناداراییە زۆرانەی ئەو سەردەمە ڕووی كردە  قەبەكردنی هێزی چەكدارو گەورەكردنی سوپا و دەزگا ئەمنی وسیخورییەكانی خۆی و بەشێكی زۆری هێزی كاری عێراقی لەو بوارانەدا مۆڵداو كەوتە كڕینی چەك و تەقەمەنی و ئامرازی داپلۆسینی هەر نوزەیەكی رەخنەگرانە،لەلایەكی دیكەوە بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆلكردنی بارودۆخی ناوەوەی عێراق و چاودێری چینی  رۆشنبیر كەرتی حكومی ئێَجگار گەورە كرد وبەلێشاو خەڵكانێكی زۆری دامەزراند ولەدامودەزگا حكومیەكاندا، كە لە ئەنجامدا بووە هۆكاری ئەوەی زیانێكی گەورە بگەیینێ بە كەرتی كشتوكاڵ  تا هێزی كاری كشتوكاڵی چیتر بە هەڵپەنەبن لە كاری كشتوكاڵیان و ڕوو بكەنە شارو شارۆچكەكان ولەوێ كارێكی تر بدۆزنەوە بۆ خۆیان، چونكە لەلایەكەوە دەتوانن هەلێكی كار بۆخۆیان بدۆزنەوە ئەگەر لە نێو سوپاو هێزی چەكداربێت یاخود دامەزراوەیەكی حكومی بێت یان كەرتی بازرگانی بێت، لەلایەكی ترە وە دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بەپێیی ئەو توانا داراییانەی كە لە بەردەستیدابوو زۆربەی هەرە زۆری پێداویستیەكانی خۆراكی وپێداویستییە مەدەنییەكانی تری لە دەرەوەی وڵات  هاوردە دەكردو بە نرخێكی پشتگیری كراو (سعرمدعوم)  كە بۆ بەكاربەر نرخێكی كەم بوو، دەخستە ڕوو كە هیچ هاندانێكی نەهێشتە وە لە بەردەم جووتیاراندا  كە كاری كشتوكاڵی بكەن و كاڵای خۆراكی بەرهەم بێنن و ئەنجامەكەی ئەوەبوو كە بەشێكی زۆر لە دێهات نشینەكان ڕوو بكەنە شارو شارۆچكەكان و ڕێژەی دانیشتوانی دێهاتەكان ئێجگار كەم بكات و دانیشتوانی شارەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات و ببێتە هۆكاری دروستبوونی ناهاو سەنگی ئابووری لە زۆرێك لە بوارەكاندا بەناهاوسەنگی نیشتەجێبوونی دانیشتوان و ناهاوسەنگی چالاكی كەرتە ئابوورییەكان و ناهاوسەنگی پێشكەشكردنی  خزمەتگوزاری  لە نێوان شارو دێهاتەكان...هتد

        كوردستانی عێراق وەك بەشێك لە عێراق پریشكی سیاسەتە ئابووریە هەڵەكانی حكومەتی عێراقی بەركە وتبوو، بەڵام لەوەش زیاترو بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق بە چاوی گومانەوە دەیڕوانیە خەڵكی كوردستان و پێیوابوو كە دەبێت لە كوردستاندا توندتر لە ناوچەكانی تری عێراق ڕێوشوێنی ئەمنی بگرێتە بەر بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئەمنی كوردستان ، لە ناوە رَاستی حەفتاكانەوە سیاسەتێكی داڕشت كە لە ناوچە گوندنشینە سەرسنورەكانی كوردستان ، لە دانشتوانەكانی چۆڵبكات و ڕاگوێزیان بكات بۆ هەندێ كۆمەڵگای زۆرەملێ حكومەتی عێراق بە فیعلی لە ساڵی (1977) وە دەستی كردبە ڕاگواستنی دانشتوانی ئەو ناوچانە وبەزۆرو كوتەك سیستمی ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو ناوچانەی شێواند و هە ڵتە كاند ،ئەم كارەی رژێمی پێشووی عێراق بووە دەسپێكی وێرانكردنی ناوچە گوندنشینەكانی هە رێمی كوردستانی عێراق .دوای بەرپابوونی جەنگی عێراق وئێران و دوای ئەوەی بەشێك لە شەڕەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە كە وتە ناوچە كوردستانیەكانەوە ،حكومەتی عێراق هەلێكی تری بۆ ڕەخسا كە چەندین ناوچەی دیكەی كوردستان ڕاپێچی ناوچە سنوردارەكان بكاتەوە و بەشێكی تری لە ناوچە كوردستانیەكان وێران بكات وتوانا ئابووریەكانی لە بن دە ربهێنی .                 حكومەتی عێراق لە ساڵی (1987) دا بڕیارێكی هەڵەی تری پەیڕە وكردو هەموو ئەو گوندانەی كە دەسەلاتی هەبوو بەسەریاندا ڕاگویزیكردن لەو دێهاتانەی خۆیان و لە بەهاری (1988) ئەمجارە یان بە شێوە یەكی دڕندانە و دوور لە هەر نەریتێكی مرۆیی و یاسایی نێودەوڵەتی بەڕنامەیە كی جینۆسایدانەی لە كوردستاندا پەیڕە وكرد پەلاماری هەموو روح لەبەرو زیندە وە رێكی دا لەو ناوچانە بە هەموو جۆرە چەكێكی كوشندە وە ئە وە ی دەستی پێیگە یشت لە ناویبرد ، ئەوانیتر كە مانەوە  لەو ناوچانەدا باخ و مەزراكانیان بەجێهێشتبوو رووبەری كوردستان تەنها شارەكانی نەبێت بووە وڵاتێكی وێران و خاپوور

    زۆربەی هەرەزۆری خەڵكەكەشی ئەوەی كەوتبووە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقەوە لە ڕووی ئابوورییەوە بووبوونە پاشكۆی ئابووری ڕژێمی پێشووی عێراق بەشێكی زۆریان بوونە مووچەخۆری حكومەتی عێراق لە كەرتە مەدەنییەكان و زۆربەی هەرە زوری گوندنشینە پێشووەكان كە لە چالاكی كشتوكاڵی دابڕابوون زۆربەیان بە ناچاری خزێنرانە ناو فەوجە خەفیفەكانی ڕژێَََََََم و ئەوانی دیكە یان لەكەرتی خزمەتگوزاری تایبەت یان كەرتی بازرگانی كاریان دەكرد .كەواتە زۆر بە كورتی دەتوانین ئەوە بڵێین كە كەرتی كشتوكاڵی لە كوردستانی عێراقدا لە ژێر سایەی سیاسەتەچەوتە ئابوورییەكانی رژێمی پێشوو لە ئەنجامی ئەو پەلامارە كاولكارییە یەك لە دوای یەكانە تێكوپێك دراو وزە وتوانا ئابوورییەكانی لێك هەڵوەشێنرایەوە .هەربۆیە ئاستی بەرهەم لە كەرتی كشتوكاڵیدا ڕۆچووە نزمترین ئاستی و نەیدە توانی ئەم كەرتە بەپێی پێویست كەرەستەی خۆراك بخاتە بەردەم هاونشتمانانەوە تا ببێتە سەرچاوە یەك بۆ دابینكردنی كەرەستە سەرەتاییەكان بۆ پیشەسازی خۆراك هەر بۆیە زۆربەی هەرە زۆری ئەم پێداویستیانە لە ڕێگای هاوردە كردنەوە دابیندەكرا كە لە راستیدا دەرئەنجامێكی كارەساتباربوو كە كەرتی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستاندا تووشیهات كە لە راستیدا هۆكارێكی  گەورەبوو بۆ ئەو نەهامەتی و برسێتی و ئازارە مرۆییانەی كە تووشی خە لكی كوردستان بوو لە سەردە می ئابڵوقەی ئابووریدا .

    دووەم: كەرتی كشتوكاڵی وئابڵوقە دووفاقیەكەی سەر هەرێمی كوردستان :

    دوای ئەوەی ئابڵوقەی ئابووری بە سەر عێراقدا سەپێندراو دوای سەرهەڵدانی ڕاپەڕین لە كوردستانداو دوای ئەوەی حكومەتی ناوەندی عێراق ئیدارەی خۆی لە هەرێمی كوردستان كشاندە وە ،كوردستان كەوتە بەر تیغی ئابڵوقەی دوولایەنەی  حكومەتی عێراق و ئابڵوقەی نێودە وڵەتی ،

    بەڵام پشت بەستن بە بڕیارەكانی  نەتەوە یەكگرتووەكان بەتایبەتی ئەوانەی تایبەتبوون بەهەرێمی كوردستانەوە ، كۆمەڵە ڕیكخراوی بیانی و نێودە وڵتی بۆ مەرامی خۆیان بێت یاخود لە پێناو بەهانا هاتنی خە ڵكی كوردستانەوە بێت كارو چالاكیەكانی خۆیان لە كوردستاندا بە گەڕخستو هاتنە نێو كوردستانەوە ، ئەوەی شایانی ووتنە ئەو ئەرك و چالاكییانەی ئەو ڕێكخراوانەی زۆرێكی بریتی بوو لە بنیاتنانەوەی سەرلە نەوێی  ژێرخانی ئابووری ئەم ناوچەی ە بە تایبە تی لە كەرتی كشتوكاڵیدا ، بۆ سەر لە نوێ جۆشدان بەبەرهەمی كشتوكاڵی چ لە بواری بەرهەمهێََنانی  ڕووە كیدا بێت یاخود ئاژەڵی ئەگەر بێت وسەرنجێك بدە ینە ئەو ئەرك و فەرمانانەی ئەم ڕێكخراوانە پێی هەڵساون دەبینی كاروچالاكیەكانیان كاردانە وەی  راستەوخۆ و ناراستەوخۆی هەبووە بۆ سەر تێكڕای بارو دۆخە ئابوورییە كانی هەرێم بە كەرتی كشتوكاڵیشەوە لە هەمان كاتدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە     لە بواری بە گەڕخستنی دەستیكار لەم ناوچەیەدا و هانی گوندنشینە كوردستانیەكانی داوە بگەڕێنەوە سەر مەزراو باخ و بێستانەكانیان لە ڕێگای ئەو كۆمەك و یارمەتیانەی كە ئەم ڕێكخراوانە پێشكەشی خەلكی كوردستانیان دەكرد بۆ سەرلە نوێ بنیاتنانەوەی دێهاتەكانیان  و چ بە كۆمەكی نەختی بووبێت یاخود بەوەی كەرەستەی دروستكردنی خانووبەرەی پێبدەن بە خۆڕایی ، لەهەمانكاتدا ئەم ڕێكخراوانە بە یارمەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامێرو كەلوپەلیشیان دەدابەو گوندنشینانە و بیری ئیرتوازیان بۆ هەڵدەكەندن و یارمەتی گوندنشینەكانیشیان دەدا بۆ گەیاندنی ئاوی پاك بۆ هەر ماڵێك لەو دێهاتانە سەرلەنوێ نیشتەجێ دەبوون و مەڕوماڵات وڕووەك ودانەوێڵەیان پێ دەدان بۆ چاندن و كەرەستەی قەڵاچۆكردنی نەخۆشیەكانی رووەك و مەڕوماڵاتیان دەگەیاندنێ و خزمەتگوزاریان پێشكەشدەكردن ، كەواتە بە كورتی دەتوانین ئەوە بڵێین لەگەڵ هەموو ئەو ناهەمواری وناڕحەتیەی كە هەردوو ئابڵۆقەی سەپێنراو بەسەر كوردستاندا هێنایەدی  لەئەنجامی سیاسەتی حكومەتی هەرێم لەو سەردەمەو بە كۆمەك و پشتگیری ڕێكخراوە بیانی و نێو دەوڵەتیەكان كەرتی كشتوكاڵی لەهەرێمی كوردستانی عێراق جارێكیتر بووژایەوە و پانتایی زە ویە بە كارهاتووەكان بۆ بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی زیادی كردو بەرهەمی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستاندا بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردو خستنەڕووی بەرهەمی كشتوكاڵی خۆماڵی لەبازاڕەكانی كوردستاندا زیادیكردووە ئەم دەرئەنجامە ڕۆڵی پۆزەتیڤی هەبوو لەبەگەڕخستنی بەشێك لەدەستی كاری كوردستان و بووە هۆكاری كەمبوونەوەی  بێكاری لە كوردستاندا . دوای ئەوەی یاداشتنامەی تێگەیشتن لە نێوان عێراق ونەتەوە یەكگرتووەكان چووە قۆناغی  جێبەجێكردنەوە كارو چالاكیەكانی ئەو ڕێكخراوانەی كە لە كوردستاندا كاریان دەكرد بە تایبەتی ئەو ڕێكخراوانەی كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بوو گۆڕانكاری گەورەی بەسەرداهات  و لە بری ئەوەی ئەو ڕێكخراوانە تەنها لەبواری مرۆییدا كارو چالاكیەكانی خۆیان ئەنجام بدەن ، بەڕنامەیەكی سەرتاسەری هەمەلایەنەیان پەیڕە وكرد كە هەموو لایەنەكانی ژیان بگرێتەوە بۆ نموونە دابەشكردنی خۆراك و دە رمان  و دابینكردنی پێداویستیە مرۆییەكان وەك ئاو و كارەبا و برە ودان وخزمەتگوزاریەكانی شارە وانی و دروستكردن وچاكردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەو گەشەپێدانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵی وهەموو ئەو ئەرك و چالاكییانەی كە كاردانەوەی پۆزەتیڤی دەبێت بۆ سەر گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی ،هەرچەندە ئابڵۆقە دووفاقیەكەی كە خرابووە  سەر هەرێمی كوردستانی عێراق و هەلومەرجێكی ئابووری خراپی لەم هەرێمەدا ڕەخساندبوو وایدەكرد لەلایەكەوە     داهاتی كۆكراوەی لەلایەن حكومەتی هەرێم ئێجگار كەم بێت  و وابكات بودجەی حكومەت  هەژارو لاوازبێت و ئاستێك دابنێت لە بەردەم زیادكردنی خەرجییەكانی حكومەت  و نەتوانێ  ڕە وڕە وەی پەنگخواردووی ئابووری كوردستان ببزوێنێ لەلایەكو كەرەستە پێداویستیە كانی كەرتە ئابووریەكان بە پێی پێویست نەگاتە هەرێمی كوردستان بە هۆی قەدە غە كردنیە وە كە بگاتە عێراق وهەرێمی كوردستان لە ئەنجامی ئەو ئابڵۆقە ئابووریانە وە . لە هەمانكاتدا بەهۆی كەمبوونەوەی تواناو وزە ئابووریەكان لە هەرێمدا و بەهۆی كەمبوونەوەی خستنەڕووی كاڵاو خزمەتگووزاریەكان لە برامبەر قەوارەی نەختیدا ئاستی گشتی نرخەكان ئێجگار بەرز بووە وە بە تایبەتی پێش جێبەجێ كردنی بەڕنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك وایكرد بەهای راستەقینەو هێزی كڕینی یەكەی دینار ئێجگار كەمبكات و بەهای ڕاستەقینەو پارە پاشەكەوت كراوەكان ئێجگار دابەزێت و ڕۆڵَی نێگەتیڤی خۆی ببینێ   لەوەی كەرتی تایبەتیش نەتوانێ بە پێی پێویست ڕۆڵی خۆی ببینێ لە بزواندنی بارودۆخی ئابووری پەنگخواردووی هەرێمی كوردستان و ئەویش نەتوانێت وەك بێویست كاریگەری هەبێت بۆ سەر بزواندن و زیادكردنی ئاستی خواستی  گشتی كە پاڵ بە بەرهەمەوە دەنێت زیاد بكات  و  دەرامەتی هەرێم و دواتر دەرامەتی تاكەكان ، كەواتە نە كەرتی حكومی نە كەرتی تایبەت لەكوردستاندا لە سەردەمی ئابڵوقەی ئابووریدا بەتایبەتی پێش جێبەجێكردنی بەڕنامەی نەوت بەرامبەر بەخۆراك لە ئاست توندو تیژی داهێزانی وزە و توانا ئابووریەكانی هەرێمدا نەبوون و پێداویستیەكانی خەڵكی كوردستان بوونی سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستیانەی لەزە وی كشتوكاڵی و ئاو ودەستی كار پاڵی بەوە وە نا كە بە شێوە یەكی جیدی ئاوڕ بدرێتەوە لە كەرتی كشتوكاڵی و جارێكیتر ئەم كەرتە ببوژێتەوە و ڕۆڵی گەورە ببینێ لە زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و بۆ ئەم مەبەستە لە ئەنجامی ئە و بارودۆخە تایبەتەی هەرێمی كوردستان  خەڵكی كوردستان پێشوازی لە هەر كۆمەكێك دەكرد كە پێشكەشی بكرێت بۆ بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵی هەر بۆیە لەم پێناوەدا بە سنگێكی  فراوانەوە  پێشوازی لە كارو چالاكیەكانی ڕێكخراوە بیانی و ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرد بۆ گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستاندا هەرچەندە چالاكیەكانی ئەو ڕێكخراوانە  نە دەخرانە ژێر چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و بە ئاگا نەبوون لە نییەتی  ڕاستەقینەی ئەو ڕێكخراوانە .ئە گەر بێت و بێلایەنانە كاروچالاكی ڕێكخراوەكان و سیاسەتی حكومەتی هەرێم  هەڵبسەنگێنین  لەسەردە می ئابڵوقەی ئابووریدا دەڵێین هەرچۆنێك بێت ئەو كاروچالاكیانەو ئەو سیاسەتەی ئەو سەردەمەی حكومەتی  هەرێم پەیڕە وی دەكرد تاڕادەیەك گوڕوتینێكی بە چالاكییە ئابووریەكانی كەرتی كشتوكاڵی بەخشی ، دوای ئەوەی  زە ویە كشتوكاڵیەكان ئەوانەی جارێكیتر بەگەڕخران بۆ بەرهەمهێنانی  كشتوكاڵی و دوای ئەوەی بەشێكی تاڕادەیەك زۆر لە دەستی كار لە هەرێمی كوردستاندا ڕوویانكردە چالاكی كشتوكاڵی و ئەنجامەكەی ئەوەبوو كە هێزی كار سەرلەنوێ دابەشبێتەوە لە بەرژەوەندی كەرتی كشتوكاڵی و ئاستی بێكاری كەمبكاتەوە  بە تایبەتی بێكاری شاردراوە كە جاران و ئێستاش هێزی كاری كوردستانی پێوەی دەناڵێنێ .

    سێیەم:- كەرتی كشتوكاڵی  لە هەرێمی كوردستاندا لە ژێر سایەی بەڕنامەی نەوت بەرانبەر خۆراك  :

    هەرچەند جێبەجێكردنی بەڕنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك لە ڕووی مرۆییەوە دە ر ئەنجامێكی پۆزەتیڤی هەبووە نەهامەتی وئێش وئازاری برسێتی  خەڵكی كوردستانی كەمكردە وە و  لەكەرتە ئابووریەكانی تری غەیری كەرتی كشتوكاڵ ڕۆڵی پۆزەتیڤی باشی هەبوو بۆ نموونە دروستكردنی بیناو خانوبەرە و خوێندنگا و نەخۆشخانە و دابینكردنی دەرمان و ئامێرو كەرەستەی پێویست بۆ نە خۆشخانەو  خوێندنگاكان ، جێبەجێكردنی چەندین پرۆژە بۆ باشكردنی خزمەتگوزاریەكانی شارە وانی  ڕێگاوبان وئاو وئاوە ڕۆ ، هەرچەندە ئەم بەڕنامەیە بەشێكی باش لە پێداویستیە خۆراكییە كانی هاووڵاتیانی دابین  دەكردو لە ڕێگای دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا ، بەڵام لە بەر ئەوەی  ئەو بەشە خۆراكانە ی كە دابەشدەكرا بە سەر هاووڵاتیاندا  لە سەرچاوەكانی دەرە وە دابیندەكراو دە توانرێت بووترێت  بە خۆڕایی دابەشدەكرا  بە سەریاندا ئەگەر چی عێراق وەك دە و وڵەت لەداهاتی نەوتی خۆی خەرجی زۆری دەكرد لەم پێناوەدا ، بەڵام  هەرچۆنێك بێت و بەپێی ئەو بەڕنامەیە كاردانەوەی نێگەتیڤ تۆمار كرا لە بواری چالاكی بەرهەمهێنانی  كشتوكاڵی لە نێو هەرێمی كوردستاندا لە بواری بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە  بەرهەمە كشتوكاڵیانە چونكە دابەشكردنی ئەو كەرەستە خۆراكیانە  بەو شێوە یە بووە هۆكاری دابەزینی ئاستی نرخەكانی ئەو جۆرە كەرەستانەو چیتر جوتیاران قازانجیان نەدەكرد لەبەرهەمهێنانی ئەو جۆرە كەرەستە كشتوكاڵییانەی كە بەشێك بوون لەو كەرەستانەی كە بۆ كۆبوونی خۆراك  بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرا ، كە واتە  بەڕنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك ئەگەرچی لایەنی پۆزەتیڤی هەبوو ، بەڵام كاردانەوە ی نێگەتیڤی هەبوو بۆ سەر كەرتی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا  ، لانی كەم لە بواری بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە كەرەستە خۆراكیانەی  كەلەڕێگەی  كۆبوونی خۆراكەوە  دابەشدەكرا  بەسەر  هاونشتماناندا و جارێكیتر جورە لاوازیەك  ڕوویكردە كەرتی كشتوكاڵی ، هەندێك لە هێزی كاری كوردستانی  كەرتی كشتوكاڵییان  بە جێهێشتووە  ڕوویانكرەوە  كەرتە ئابوورییەكانی تر .

    چوارەم :- خلۆربوونەوەی  تواناو  وزە كانی كەرتی كشتوكاڵی

    دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق و دوای ئەو گوڕانكارییە سیاسیانەی كە بە سەر عێراق و كوردستاندا هات ، كوردستان كە پێشتر لە ڕووی داراییەوە  بە فیعلی سەر بەخۆیی  هەبووە هیچ وابەستە نە بووە   بە سیستەمی دارا یی و نەختینەیی  عێراق ، جارێكیتر كوردستان ئابورییەكەی تێكەڵبووە وە بە ئابوری عێراق و لە ڕووی دارایی نەختینەوە بووە وە بە پاشكۆی سیستە می دارایی و نە ختینەیی  عێراق ، بەتایبەتی دوای دەركردنی  چاپی نوێی دراوی  عێراقی و یەكخستنەوەی دراو لە سەرانسەری عێراقدا كە وایكرد چیتر كوردستان ئەو سەربەخۆییە ئابوورییەی نەمێنێ كە پێشتر هەیبوو ، دوای ئەم گرێدانەوەی كوردستان بە عێراقەوە چەندین گوڕانكاری گەورە ڕوویدا لە عێراقدا كە كوردستانیشی گرتەوە ، لەوانە زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومی كە بەڕێژە یەكی بەرچاو زیادیكرد ، لەهەمانكاتدا كوردستانیش بەو پێیەی كەهەرێمێكەو سەر بە عێراقە و مافی ئەوەی هەیە كەبەپێی ڕێژەی دانیشتوانی كوردستان لەبودجەی حكومەتی  عێراق پارەی بۆ تەرخانبكرێت لەئەنجامی كۆمەڵێك دا نووستان لە (17%) ی بودجەی عێراق تەرخانكرا بۆ كوردستان ، ئەمە جگە لەو یارمەتی و كۆمەكە نێو دە وڵەتیانەو ئەو قەرزانەی كە دەدرێتە عێراق و بەشێكی تەرخان دەكرێت بۆ كوردستان و تەسلیم بە هەردوو حكومەتی هەرێم دەكرێت  ، لەپاڵ ئەو داهاتانەی كە لە كوردستان خۆیدا كۆدەكرێتەوە و دە چێتە گەنجینەی  ئەم دوو حكومەتە وە ، كەلەراستیدا بڕەكانی ئێجگار گەورە یە و كوردستان لە مێژووی خۆیدا تاوەكو ئێستا توانای  دارایی بە مشێوە یەی بە خۆیەوە نەدیووە .

     هەرچەندە توانا داراییە كانی هەردوو حكومەتی هەرێم ئێجگار زیادیكردو دەكرا سودی گەورەی لێوەربگیرێت لە بوژاندنەوەی ئابوری كوردستاندا بە هەموو كەرتەكانیەوە . بەڵام سەد مخابن ئەم توانا داراییانە لە بری ئەوەی سودی باشی لێوەربگیرێ لە پەرەپێدانی ئابووری و فراوانكردن و بتەوكردنی  ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی كە رتە ئابووریەكان ، كەچی زۆر بە داخەوە  لەزۆر ڕووە وە دەتوانین بڵێین هەندێكی بە فیرَۆدراوە  و سودی پێویستی  نەگەیاندووە بە ئابووری كوردستان  .

    ئەگەرچی دەكرێت باس لە كورتهێنانی سیاسەتە ئابووریەكانی دوو حكومەتەكەی هەرێمی كوردستان بكەین ، بەڵام لێرەدا تەنها ئاماژە بۆ كەرتی كشتوكاڵی دەكەین  لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ئابووریە هەڵەیەی كە هەردوو حكومەتی هەرێم بەریكەوتووە ، بە تایبەتی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق و دوای ئەو هەموو توانا  داراییەی كە خرایە بەردەستی حكومەتەكانمانەوە .دوای فراوانبوونی توانا داراییەكان حكومەت دەسبەجێ دەستیكرد بە  لێشاو دامەزراندنی هاونیشتمانان لە دامودەزگا حكومیەكاندا بە بێ ئەوەی هیچ هەلێكی كاری راستەقینە لەم دامودە زگایانەدا پەیدابێت ، لەهەمانكاتدا حكومەت  هەستا بە دامەزراندنی ژمارە یەكی ئێجگار زۆر لە خەڵكی بە تایبەتی  لە خەڵكی گوندە كان بە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە ، لە پاڵ ئەو ژمارە زۆرەی كە لە ڕیزەكانی پاسەوانی نیشتمانی عێراقی دامەزران ،كەبەشێكی زۆریان خەڵكی دێهاتەكان بوون و ئێستا وا دە رامە تێكیان دە سدە كەوێت و زۆرترە لەو دەرامەتەی  ئەگەر بێت و كاریكردایە لە بواری چالاكی كشتوكاڵی .

    لە راستیدا كردنەوەی دە روازە كانی دامەزراندن بەمشێوە یەی ئێستا نەك هەر شێوازێكە لە شێوازەكانی  زیادكردنی بێشوماری بێكاری شاردراوە  ، بگرە سیاسە تێكە كە زەبری كاریگەری وەشاندوە لەكەرتی كشتوكاڵی و وایكردووە كە چیترگوندنشینان گوێنەدەنە كاروچالاكی كشتوكاڵی و ئەمجۆرە چالاكیانە بەجێبهێڵن و بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی  لە كوردستاندا بگاتە نزمترین ئاستی وزۆربەی هەرە زۆری خەڵكی  كوردستان ببنە مووچە خۆری حكومەت یاخود لە كاروچالاكی بازرگانیدا سەرقاڵ ببن كە هیچیان ڕۆڵیان نیە لە بەرهەمهێنانی كاڵای مادی بە تایبەتی كاڵا كشتوكاڵیەكان كەلە ئەنجامی فشاری زۆری خواستی گشتی كو ئەنجامێكی سروشتی ئەو دەرامەتانەیە دەستیان  دەكەوێت  و بەشێكە لە داهاتی نەوت  نرخی كاڵاو شمەكەكان بەرز دەبێتەوە  لە بری ئەوەی هانی  بەرهەمی خۆماڵی بدرێت و برەوی پێبدرێت دەیبینین هەموو جۆرێكی كاڵا بە كاڵا كشتوكاڵیە كانیشەوە هاوردە دەكرێت  و كەرتی كشتوكاڵی لە كوردستاندا واخەریكە بە تەواوەتی پەكی دەكەوێت  و ئەو توانا داراییانەی كە كەوتووەتە بەردەستی حكومەتەوە ، دە بێتە مووچەو دەرامەت دزە دەكاتە دەرە وەی وڵات و بەفیڕۆ دە ڕوات بە بێ ئەوەی بە كاربهێنرێت لە هاندان وبزواندنی سەرچاوە سروشتی ومرۆییەكانی كەرتی كشتوكاڵی كە تادێت زیاتر ڕوو لەداهێزان و داڕمان دەكات . لە كۆتاییدا پێم خۆشە بە چەند رَستەیەك كۆتایی بەم نووسینەم بهێنم ، بەڵكو پەیڕەوكەرانی سیاسەتی ئابووری كوردستان ڕاچەڵكێن و سنورێك دابنێن بۆ ئەو قۆرتە   گەورانەی كە ئەنجامدە درێت ، كە نەك هەر ناحەقیەكە دەكرێت لە گەڵ ئەم نەوەیەدا بگرە ناحەقیشە لە گەڵ نەوەكانی داهاتوودا ، چونكە كەرتی كشتوكاڵی لە كوردستاندا واجارێكیتر تووشی وێرانكردن بووەتەوە ، بەڵام ئەمجارە یان لە دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ئابوری بەهۆی زۆربوونی داهاتە  داراییەكانی حكومەتی هەرێم و خەرجییە زۆرەكانی حكومەت ئەگەر بێت و هەڵیان بسەنگێنێ بەپێی پێوەرە ئابوریەكان