لەگەڵمانبە لە:

چالاکییەکانی وتەبێژ

نەوەی نوێ: بەشداری هاوپەیمانێتییەک ناکەین بۆ پێکهێنانی حکومەت کە یەکێتی و پارتی تێدابن

9/10/2018 3:30:49 PM

  • وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح ئەلجەدید وتی، بەشداری هیچ هاوپەیمانێتییەک ناکەین بۆ پێکهێنانی حکومەت کە یەکێتی و پارتی تێدابن.

    وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح ئەلجەدید وتی، بەشداری هیچ هاوپەیمانێتییەک ناکەین بۆ پێکهێنانی حکومەت کە یەکێتی و پارتی تێدابن.

    دکتۆر کازم فاروق وتەبێژی جووڵانەوەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، نەوەی نوێ گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە بە ئاڕاستەی بەشداری لە حکومەتی داهاتوو، بە شێوەیەک دووربێت لە دابەشکاریی لایەنداری تائیفی و نەتەوەیی، بەڵام گفتوگۆکان لە قۆناغی سەرەتادان.

    جەختی لەوەش کردەوە، نەوەی نوێ بە گوێرەی قورسایی و متمانەی هاوڵاتیان بەشداری لە حکومەتی داهاتوو دەکات، ئەوەش ڕەتدەکاتەوە بەشداری لە هاوپەیمانێتییەک بکات لە یەک پێکهاتەی ئاینی یان نەتەوەیی دروست بووبێت.

    وتیشی، نەوەی نوێ بەشداری لە هاوپەیمانێتییەک ناکات، کە بە تەنها نوێنەرایەتی کورد یان پێکهاتەیەکی تر بکات، لەبەرئەوەی نەوەی نوێ وای دەبینێت ئەو جۆرە دابەشکارییە هۆکاری لاوازبوونی ڕۆڵی کوردە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.

    لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەکەش لەبارەی کاریگەری بەشداری تاکلایەنانەی هێزە کوردییەکان لەسەر داواکارییەکانی گەلی کورد، وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو تێڕوانینە دروست نییە، لەبەرئەوەی لە ڕابردوودا زۆربەی بەشدارییەکانی کورد داواکارییەکانی نەهێناوەتەدی، بەرنامە و پڕۆگرامی هەر لایەنێک کە لە پرۆسەی سیاسی بەشداری دەکات گرنگترە لەوەی هەموو پێکەوە بە یەک هاوپەیمانی بەشداری بکەن، ڕابردوو شکستی ئەو جۆرە تێروانیەی سەلماندووە.

    وتەبێژی جوڵانەوەکە ئەوەی بە نمونە هێناوەتەوە کە ساڵی ٢٠١٤ بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق، هەموو کورد پێکەوە بەشداربوون، بەڵام هەمووان ئەنجامەکەیان بینی کە هیچ  سودێکی بۆ میللەتی کورد نەبوو، بەپێچەوانەوە بڕینی موچە و لەدەستدانی %٥١ ی خاکی کوردستان و دەیان قەیرانی تری بەرهەمهێنا، بۆیە گرنگ نییە کورد بە ٦٠ پەرلەمانتارەوە وەک نەتەوەی کورد بەشدار بن، بەڵکو گرنگە لایەنە دڵسۆزەکانی کورد دۆستایەتی پێکهاتەکانی تر بکات و هاوبەشیان لەگەڵ ببەستێت لەسەر بنەمای بەرنامەی گونجاو بۆ خزمەتی هەمووان، نەک لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی.


زۆرترین خوێندراو