لەگەڵمانبە لە:

راگەیاندراوەکان

هەڵبژاردنی پێشوەختە یاخود خۆپیشاندان وناڕەزایی هاوڵاتییان

10/5/2019 10:14:15 PM

  • وەک هەموو لایەک دەزانن عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر سەخت و ئاڵۆزدا دەڕوات، هاوڵاتییانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق لە ناهەموارترین دۆخی ئابوورییدان، سەدان هەزار گەنجی وڵاتەکەمان بێ کارن، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک هیچ سەرکەوتوو نەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو سەرباری هەبوونی ئەو هەموو داهات و سەرچاوەی نەوتە، کەچی هێشتا موچەی فەرمانبەران وەک پێویست نادات.

    ئێمە لە نەوەی نوێ داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕابگەێنێت و دەستبەجێ وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات.
    خۆ ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەم داوایە جێبەجێ نەکات ئەوا دەبێت بزانێت ئەوەی لە بەغداد و ناوچەکانی تر دەگوزەرێت دەگاتە هەرێم و هاوڵاتییان تا سەر بێدەنگ نابن و ئێمەش وەک هێزێکی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ و بێ هەڵوێست نابین.
    ئەوەی دڵسۆزی هاوڵاتیان و هەرێمەکەمان بێت و بیر لە خزمەتی خەڵکی بکاتەوە، ئەوا دەبێت تا زووە ئەم کارە بکات، تا کار لە کار نەترازاوە.
    جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٢٠١٩/١٠/٤


زۆرترین خوێندراو