لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

نەوەی نوێ پەرلەمانتار (شادی نەوزاد)ی دەرکرد

2/1/2020 10:06:56 PM

  • لەم جوڵانەوەیەدا مرۆڤی بەرژەوەندخواز و خۆپەرست جێگای نابێتەوە ‎وەک هەموو لایەک دەزانن جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش هەڵبژاردنەکان و لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەردەوام باسی لە نەمانی موچەی خانەنشینیی پلە بالاکان دەکرد.

    ‎هەروەها پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژۆ کردووە بە هیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن. جگە لەوانەش، هەمو کاندیدانی جوڵانەوەکە جی سوێندیان خواردووە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن.
    ‎بەڵام سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بووە بە پەرلەمانتار و تەنها ٥٠٠ (پێنجسەد) دەنگی هێنابوو، ئەمرۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە خودا و لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییانکرد، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان.
    ‎بۆیە لەپێناو هێشتنەوەی ئەخلاقی سیاسیی و رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چونکە ئەم جوڵانەوەیە جێگای مرۆڤی لەو شێوەیەی تیدا نابێتەوە و ئامانجی جوڵانەوەکەمان خزمەتی هاوڵاتییان و راستگۆیی و هێشتنەوەی بنەمای ئەخلاقییە، نەک خزمەتکردنی گیرفانی خۆمان و بەرژەوەندیی شەخسیی.
    ‎هەروەها پێویستە هەموومان بزانین مرۆڤی مەرد و بەڕەوشت لەم ساتانەدا تاقیدەکرێنەوە، لە کاتیکدا بەرژەوەندیی و پارە و پۆست دەخرێتە بەردەستیان، ئەوسا دەردەکەون ئاخۆ خەڵکانی خاوەن مەبدەئن یاخود بەرژەوەندخواز و خۆویست.
    ‎ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ
    ١٦/١/٢٠٢٠