لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید: سێ پەرلەمانتارەکەی ترمان لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پڕنەکەنەوە لە فراکسیۆن دەریاندەکەین

2/1/2020 10:12:46 PM

  • سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، پەرلەمانتارەکانیان بە ڕەتکردنەوەی خانەنشینیی بەڵێنێکی کاتی بانگەشەیان جێبەجێ کرد و سێ پەرلەمانتارەکەی تریان لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پڕنەکەنەوە لەفراکسیۆن و جوڵانەوەش دەریاندەکەن

    شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، دەستخۆشی لەو چوار پەرلەمانتارە دەکات، کە موچەی پەرلەمانتارییان رەتکردەوە، ماوەی ٤٨ کاتژمێریش دەدەن بە سێ پەرلەمانتاری دیکە، بۆ ئەوەی فۆرمی ڕەتکردنەوەی خانەنشینی ڕەتبکەوە، ئەگەرنا لە جوڵانەوەکە و فراکسیۆنەکەش دەریان دەکەن.
    ئاماژەی  بەوەشکرد، ئەوان وەکو جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرنجیان لەسەر پارتی و یەکێتییە و نایانەوێ لەگەڵ گۆڕان بکەونە ناکۆکیی و ململانێوە. وتیشی: چاویان لەوەیە ئەو هێزانە رۆژێک لە حکومەت بێنە دەرەوە و پێکەوە بەرەیەکی فراوان بۆ گۆڕانکاریی دروست بکەن.
    هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەکەدا کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، هەموو بڕیار و هەڵوێستەکانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەلایەن خودی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە دادەڕێژرێت.
    ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ وەک یەکەم پەرلەمانتار بە نوسراوی فەرمی بۆ پەرلەمان دەستبەرداری خانەنشینیەکەیان بوون و بەو بڕیارەیان هەر یەکێکیان ٢ ملیۆن دۆلار رەتدەکەنەوە.


زۆرترین خوێندراو