لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بە نوسراوی فەرمی دەستبەرداری خانەنشینیەکەیان بوون

2/1/2020 10:18:16 PM

  • پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ وەک یەکەم پەرلەمانتار بە نوسراوی فەرمی بۆ پەرلەمان دەستبەرداری خانەنشینیەکەیان بوون و بەو بڕیارەیان هەر یەکێکیان ٢ ملیۆن دۆلار رەتدەکەنەوە.

    کاوە عەبدولقادر جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک بەجێگەیاندنى بەڵێنى ئەخلاقی و پیشەیی خۆیان فۆڕمى رەتکردنەوەى خانەنشینییان پڕکردووەتەوە.
    ئاماژەى بەوەشکرد، لەئێستادا بە فەرمى لەو بارەیەوە داواکارییەکانیان پێشکەشکردووە و هەر رێوشوێنێکى دیکەى یاسایی بۆ رەتکردنەوەى خانەنشینى پێویست بێت، دەیکەن.
    بەپێی ئەو بڕیارەى پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بۆ رەتکردنەوەى خانەنشینى داویانە، هەریەکەیان دوو ملیۆن دۆلار رەتدەکەنەوە.
    ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دانیشتنی پێشووى پەرلەمانى کوردستاندا پرۆژەیاسای چاکسازیی پەسەندکرا و فراکسیۆنەکانى نەوەى نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتووش دژى خانەنشینکردنى پلەباڵاکان دانیشتنەکەیان بەجێهێشت و دەنگیان بە پرۆژەیاساکە نەدا.