سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەشڵێت، "ئەو دوو حزبە نوێنەرایەتی و بڕیاری كوردستانیان لە بەغدا لە ڕێگەی كۆمسیۆنێكەوە و بەهاوكاری حزبە شیعییەكان قۆرخكردووە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ئەو هاوكێشەیە بگۆڕدرێت و بەغدا لەگەڵ نوینەرانی ڕاستەقینەی گەلی كورددا مامەڵە بكات".
ئەم هەڵوێستەی شاسوار عەبدولواحید لەکاتێکدایە، دوێنێ، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەبارەگای سەرۆکایەتی هەرێم کە پارتی سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ نوێنەری لایەنەکان جگە لە نەوەی نوێ کۆبوونەوە و تیایدا رایانگەیاند، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌لايه‌ن به‌ڕێز عه‌للاوييه‌وه نراون بۆ زۆرێك له لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق جێگه‌ى دڵنيايى و متمانه نين، بۆيه داوا ده‌كه‌ين پێويسته پێداچوونه‌وه به شێوازى كار و به‌رنامه‌كه‌يدا بكرێته‌وه به جۆرێك كه حكومه‌تى ئاينده داخوازيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، بهێنێته دى".