لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

نەوەی نوێ نەخۆشخانه سەد قەرەوێڵەییەکەی ئامادە کرد

3/17/2020 11:00:57 AM

  • پاش دوو ڕۆژ لە بەڵێنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە نەخۆشخانەیەکی سەد قەرەوێڵەیی بەسەرجەم پێداویستیەکانیەوە بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا ئامادەبکات، نەخۆشخانەکە ئامادەکرا.

    شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە پەیچی رەسمی خۆی لە فەیسبوک هەواڵی تەواوبونی نەخۆشخانەکەی راگەیاند و وتی ئەمەی دەیبینن ئامادەکردن و تەواوکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەییە لە ماوەی تەنها ٤٨ کاتژمێردا، کە ئەمڕۆ تەواو بوو.


    سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ راشیگەیاند هەر کات بەڵێنمان دا ئەوا جێ بە جێی دەکەین، هیوادارم هیچ کەسێک پێویستی پێی نەبێت و هیوام سەلامەتی هەموتانە.

    شاسوار عەبدولواحید کە چەند رۆژێک لەمەوپێش لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند بوو ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێ دەکەن بە نەخۆشخانەیەک بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا و هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە بە هۆی فایرۆسەکەوە روبدات، راشیگەیاند هیوادارم دەسەڵاتدارانی هەرێم هەوڵ بدەن لە هەموو شارەکاندا نەخۆشخانەی لەم شێوەیە دروست بکەن یان بارەگاکانیان بکەنە نەخۆشخانە.