لەگەڵمانبە لە:

چالاکییەکانی سەرۆک

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یان کۆبیش کۆبوونەوە

9/10/2018 3:57:21 PM

  • نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبووەوە.

    نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبووەوە.

    ڕۆژی ١٠ی ئەیلول  یان کۆبیش سەردانی بارەگای سەرەکیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کردووە و لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ژمارەیەک لە ئەندامانی جوڵانەوەکە کۆبووەتەوە.

    سەرکەوت شەمسەدین ئەندام پەرلەمانی عێراقی جوڵانەوەکە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

    وتیشی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاندووە، گرنگی دەدات بەوەی کە جوڵانەوەی نەوەی نوێ نایەوێ پشتگیری لە لایەنێکی تایفیی بکات و بەشداریکردنیی لە حکومەتی نوێی عێراق بۆ خزمەتکردن دەبێت نەک وەرگرتنی پۆست.

    سەرکەوت شەمسەدین وتیشی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکات و لە بەشێک لە ناوەندەکانی دەنگدان نوێنەریان دەبێت.


زۆرترین خوێندراو