لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پەیامێک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە ئەکات

3/19/2020 1:42:24 PM

  • دکتۆر کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە ئەکات و داوایان لێدەکات ئەگەر هەر فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە سزا درا بە هۆی دیفاعکردنی لە قوت و ژیانی پێشمەرگە، ئەوا ھەمووتان یەکگرتووبن و پێکەوە ئەم رووبەرووی ئەم دەسەڵاتە ببنەوە و قبوڵی مەکەن.

    سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند ناکریت لە کاتی شەردا ئێوە بنێرنە پێشی جەبهەکان و خۆشیان لەسەفەر و گەران و کۆشکەکانیان، بەڵام کە ئیشیان پێتان نەما فەرامۆشتان بکەن و سزاتان بدەن.