لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

نەوەی نوێ راگەیەنراوێکی میدیایی لەبارەی هاوپەیمانێتی تەڤگەری ئازادی بڵاوکردەوە

3/19/2020 1:51:03 PM

  • ئۆفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوێکی میدیایی لەبارەی هاوپەیمانێتی تەڤگەری ئازادی بڵاوکردەوە و رایگەیاند وەک هەمو لایەک ئاگادارن پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ئایاری ساڵی ٢٠١٨ دا جوڵانەوەی نەوەی نوێ هاوپەیمانێتییەکی لەگەڵ تاڤگەری ئازادیدا بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا راگەیاند، بەڵام هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە ئەو هاوپەیمانێتیە تەنها بۆ ئەو هەڵبژاردنە بوو، لە ئێستادا هیچ هاوپەیمانێتییەک لە نێوانماندا نییە.

    لە ڕاگەیەنراوەکەدا، ئۆفیشی میدیایی نەوەی نوێ راشیگەیاند ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزەی پەرلەمانی عێراق (یوسرا رەجەب عمر) بە نوسراوی فەرمی لە بەرواری ٢٠٢٠/٢/٢٧ ئاگادار کراوەتەوە کە بەرێزیان نوێنەرایەتیی خۆیان و حیزبەکەی خۆیان دەکەن و چیتر ناوی فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەڵناگرێت.

    لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشدا هاتوە "لێرەوە بە پێویستمان زانی سوپاسی بەڕێزیان و هەروەها تەڤگەری ئازادییش بکەین بۆ ئەو ماوەیەی کە پێکەوە کارمان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."