لەگەڵمانبە لە:

هەواڵ

میدیایەکی گەورەی جیهان: تەنها نەوەی نوێ دەتوانێت نەخشەی سیاسی لە هەرێم بگۆڕێت

9/28/2018 5:59:23 AM

  • ئاژانسی فەرەنسییە کە یەکێکە لە گەورەترین ئاژانسەکانی جیهان لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە پێشبینی ناکرێت نەخشەی سیاسی گۆڕانی بەسەردا بێت جگە لەو گۆڕانکارییەی کە نەوەی نوێ لە نەخشەی سیاسیدا دروستی دەکات.

    ماڵپەڕی فەرمی نەوەی نوێ -
    ئاژانسی فەرەنسییە کە یەکێکە لە گەورەترین ئاژانسەکانی جیهان لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە پێشبینی ناکرێت نەخشەی سیاسی گۆڕانی بەسەردا بێت جگە لەو گۆڕانکارییەی کە نەوەی نوێ لە نەخشەی سیاسیدا دروستی دەکات.

     

    ئاژانسی فەرەنسییە ڕۆژی ٢٧ی مانگ ڕاپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دوای ساڵێک لە شکستی ڕێفراندۆم بڵاوکردووەتەوە و بەشێکی ڕاپۆرتەکەی تەرخانە بۆ باسکردن لە نەوەی نوێ.

    ئەو میدیا گەورەیەی جیهان کە لە ساڵی 1835 دامەزراوە و لە پاڵ ڕۆیتەرز و ئاسۆشێتد پرێسدا یەکێکە لە سێ گەورەترین ئاژانسەکانی جیهان نوسیویەتی "شیکەرەوان پێشبینی هیچ گۆڕانکارییەک ناکەن لە نەخشەی سیاسی هەرێمدا بە هۆی هەبوونی هێز و بزووتنەوەی سیاسیی نوێوە، جگە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە لە سەرەتای ئەم ساڵدا دروست بووە و توانیویەتی چوار کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەستبهێنێت".

    هەر لەو ڕاپۆرتەدا کەریم باکزاد، لێکۆڵەر لە پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و ستراتیژ لە پاریس، قسەی بۆ ئەو ئاژانسە کردوە و ڕایگەیاندووە "هەر گۆڕانکارییەک ڕووبدات لە لایەن هێزە سیاسییە نوێکانەوە دەبێت کە دژایەتی ئەو واقیعە نالەبارەی کۆمەڵگای کوردی دەکەن".

    جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ١٣٤ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و لە یەکەم بەشداری هەڵبژاردنیشدا توانی چوار کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت.



     


     

     


زۆرترین خوێندراو