ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

باڵوێزی ئێران و بالوێزی یەکێتی ئەوروپا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد

10 Apr 2024 1:21 PM

ئەمرۆ هەر یەکە لە باڵوێزی ئێران و بالوێزی یەکێتی ئەوروپا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی.

لە سەردانەکاندا باس لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و داهاتوی هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی نەوەی نوێ لە لای خۆیەوە رایگەیاند کە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ئەوا لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت و زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی کوردستان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و دیموکراسی دەبن.