ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

نەوەی نوێ، جوڵانەوەیەکی سیاسی بوێرە کە گەنجان و ژنان پایە سەرەکیەکانی پێک دێنن، کار دەکات بۆ گرتنە دەستی لوتکەی دەسەڵات و دروستکردنی ژێرخانێکی ئابوری بەهێز و کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەران.


پێشینەی ئەم جوڵانەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا) کە هەڵوێستێکی جدی بوو بۆ روبەروبونەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەساڵی 2017 کە دواجار پێچەوانەی خواستی جوڵانەوەی (نەخێر لەئێستادا) ریفراندۆمەکە ئەنجامدرا و هەروەک چاوەڕوان دەکرا لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستانی لێکەوتەوە.


جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ساڵی 2017 بەسەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید دامەزراوە.


یەکەم هەڵبژاردن کە بەشداری تیا کرد هەڵبژاردنی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، کەتیایدا نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەست بھێنێت. ئەمەش بۆ هێزێکی نوێ کە تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بوو، شۆکێکی گەورە بوو بۆ دوو هێزی دەسەڵاتداری کوردستان.


هەمان ساڵ، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری کرد و توانی ٨ کورسی بەدەست بھێنێت. 


بەهۆی ئەم ئەنجامانەوە، جوڵانەوەکە روبەروی کۆمەڵێک ڕێگری گەورە بویەوە لە لایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان، لە چەندین جار دەستیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە تا هەڵگەڕانەوەی چەندین پەرلەمانتاری جوڵانەوەکە لە هەردوو پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


بەڵام جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئازایانە و خۆڕاگرنە توانی بەردەوام بێت و هەموو ئەو بەربەست و ڕێگریانه تێپەڕێنێت و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی کارا بەردەوام بێت، تا لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانی ژمارەی کورسیەکانی بەرزبکاتەوە بۆ نزیکەی سێ ئەوەندە.


وە ئێستا جوڵانەوەکە خاوەنی جەماوەرێکی گەورەیە لەسەرجەم شارەکانی کوردستان و چاوی لە گرتنە دەستی لوتکەی دەسەڵاتە لە هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی بنیاتنانی ئابوریەکی بەهێز و کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەران.