داواکاری خۆپیشاندانە سەرتاسەریەکەی هەرێم ڕاگەیەنرا

ئەنجوومەنی سەرپەرشتیی و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممە ٢٠٢٢/٨/٦ داواکاریی خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند:
ئامانج و داواکارییەکانی خۆپیشاندان:
١- جێگیرکردنی پێدانی مووچە لە ٢٥ ی ھەموو مانگێک به بێ دواکەوتن.
٢- دووبارە دەستکردنەوە بە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران.
٣- دابەزاندنی نرخی بەنزین و نەوت و سووتەمەنیی.
٤- ئەنجام دانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
٥- دۆزینەوەی ھەلی کار و دامەزراندن بۆ سەروو نیو ملیۆن دەرچووی دانەمەزراو و گەنجانی بێکار.
٦- ڕێزگرتن لە خانەنشینان و چارەسەرکردنی شێوازی مووچەدان.
٧- چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشانی تەندروستیی.
٨- چارەسەرکردنی کێشەی باج و گواستنەوەی کاڵاکانی جوتیاران و دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان .
٩- لابردنی باج و پارەی تابلۆ و خۆڵ و سەرانەی سەر کاسبکاران.
ئەنجوومەنی سەرپەرشتیی و بەرێوەبردنی خۆپیشاندانەکان ٢٠٢٢/٨/٣