ئەوە نەقیزەکە ئەم جارەش ئیشی خۆی کرد
ئەوە نەقیزەکە ئەم جارەش ئیشی خۆی کرد
شاسوار عەبدولواحید، لە وتارێکدا کە لەپەیجی رەسمی خۆی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند:
دوای ئەوەی ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تەحەدای سەرۆکی حکومەتمان کرد کە نەوتی سپی دابەشبکات و وتمان ئێمە دابەشی دەکەین، ئەوا ئێستا بەم شەوە حکومەتی هەرێم بریاری دا نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بکات . ئیتر بۆ گلەیی لە نەقیزەکە دەکەن؟
ئەمەیە سیاسەت لای نەوەی نوێ ، خزمەتی خەلک، وە ئیحراجکردنی حکومەت بە ئیش و کردار. وە دڵنیا بن بەرددوام دەبین .
باوەڕ بکەن ، ئەگەر خەڵکی ئازا و رەخنە و هەروەها ئپۆپۆزسیۆنی وەک نەوەی نوێ و مدیای ئازا نەبوایە ، ئەوا ئێستا ئەم حکومەتە بە سێ مانگ جارێک موچەی نەدەدا