سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند هەلی کار بۆ خاوەن ماتۆڕەکانی هەولێر دابین دەکەن

شاسوار عەبدولواحید ـ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند:
ئەو خاوەن ماتۆرانەی پارتی لە هەولێر نانیان دەبرێت، ئێمە هەلی کاریان دەدەینێ و سبەی با سەردانی برادەرانی نەوەی نوێ بکەن لە هەولێر و رامسپاردوون کە ئیشیان بۆ بدۆزنەوە و کاری تر و پێویستیان بۆ دابین بکەن.
مەعقول نییە ئەم کابینەیە ٢٢ ملیار دۆلاری خەڵکی بردوە و بەهەدەری داوە، خەمی ئەوەی نییە بەڵام خەمی کێشەی ماتۆریەتی!!
لەهەموو دنیا هەر حکومەتێکی خاوەن ئەخلاق و بەرنامە پێش ئەوەی بیر لە رێوشوينی یاسایی بکاتەوە ، ئەوا بیر لە هەلی کاری بەدیل دەکاتەوە.بەڵام ئەمان دیارە خاوەنی هیچ کام لەو دوو بەهایە نین.
ئەم حکومەتە تەماعی کردۆتە هەموو داهاتێکی خەڵک و بە خواردنی ئەو هەموو داهاتەی نەوت رازی نابێت، بۆیە پشت بە خوای گەورە و ئێوە ، لەم هەڵبژاردنەی داهاتوو نەوتەکەشیان لە ژێر دەست نامێنێت و ئەم هەمو زوڵم و ناحەقییەی ئەم کابینەیە دەرحەق بە خەڵک دەیژات، کۆتایی دێت.