ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

کلاسیکۆی حکومەت و ئۆپزسۆن لەقوتابخانەکان دەستی پێکرد

13 Sep 2022 5:04 AM

کاوە عەبدولقادر - سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:


ئەو وێنانە سەرۆکی حکومەت لەقوتابخانەکان دەرخەری ئەوەن کە ئەم حکومەتە جگە لەئامادەکاری بۆ زەنگ لێدان هیچ ئامادەکاریەکی تری نەکردوە بۆ وەرزێکی نوێی خوێندن لەهەرێمی کوردستان.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری کاک شاسوارعەبدولواحید ئامێری فێنککەرەوە بۆ تەواوی قوتابخانەیەکی هەولێر دابین کرا، دوای ئەوەی قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە خۆپیشاندانیان کردوە داوایان لەکاک شاسواری کرد بەهانایانەوە بێت چونکە ئەم حکومەتە هاواری ئەوان نابیستێت!!

ئێ خۆ ساڵانی نەوەدەکانیش قوتابخانەکانی ئێمە هەر ئەوەندە بێسەروبەر بوون.ئەوکاتیش یونسێف ڕەحلەی دانیشتنی بۆ دابین دەکردین ،هەندێ جاریش بەهۆی نەبونی ڕەحلە لەسەر بلۆک دادەنیشتین.

ئەمڕۆ لەناوجەرگەی پایتەخت بەهۆی بەرزی پلەی گەرماونەبونی ئامێری فێنککەرەوە بەشێک لەقوتابخانەکان لەدەرسی دووەمەوە قوتابیانیان ناردۆتە ماڵەوە.

قوتابخانەی واهەیە لەناو هەولێر ژمارەی قوتابیانی لە ١٥٠٠ قوتابی زیاترە بەڵام یەک پاککەرەوەشیان بۆ دابین نەکردوە، مامۆستایان لەسەر موچەی خۆیان بەنگلادیشیەکیان گرتوە بۆئەوەی قوتابخانەیان بۆ پاک بکاتەوە.

دەبوایە سەرۆکی حکومەت لەم هاوینە بودجەیەکی تایبەتی تەرخان بکردایە بۆ نۆژەنکردنەوەی سەرجەم قوتابخانەکان کەناکاتە داهاتی یەک ڕۆژی گومرگەکان باسی داهاتی نەوت هەرناکەم.کەتەنها بەرپرسانی پارتی ویەکێتی ڕۆژانە زیاتر لە (١٠)ملیۆن دۆلار بۆخۆیان دەبەن.

نەوەی نوێ بەپێی توانا بەردەوام دەبێت لەهاوکاریکردنی قوتابیان وخوێندکاران لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان.

ئەوەی نەوەی نوێ دەیکات کارێکی بچوکە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی وهەستکردن بەبەرپرسارێتی،بەڵام ئەگەر لەداهاتوو خەڵکی کوردستان متمانە بەنەوەی نوێ بدەن وحکومەت وەربگرێت بێگومان کاری زۆر گەورەتر لەهەموو سێکتەرەکان دەکات