ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

لەسەر ئەرکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، قوتابخانەیەک لە دهۆک نۆژەن دەکرێتەوە

15 Sep 2022 5:47 AM

سیپان ئامێدی - پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ڕایگەیاند:

ئامادەین بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی کێلکی کە لە ئێستادا بووەتە جێگای مەترسی لەسەر ژیانی خوێندکاران.

دوای بینین و ئاگاداربوونمان لە سەر رەوشی قوتابخانەی کێلکی سەر بە پەروەردەی سێمێل لە ناحیەی باتێل کە بینایەکە بەکەڵکی خوێندن نایەت وە مەترسیە لەسەر ژیانی خوێندکارەکان، لەسەر ئەرکی بەرێز شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاریدا بە نۆژەنکردنی قوتابخانەکە بەشێوەیەکی گونجاو بۆ ئەوەی خوێندکارەکان پاڕێزراو بن و بتوابن درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن و بەرەو ئاستێکی باشی زانستی برۆن.