نەوەی نوێ بە کیتابی رەسمی داوا دەکات ڕێگەی بدەن تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بکاتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دواهەمین هەنگاویدا بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دوو کیتابیان ئاراستەی قایمقامیەتی دەربەندیخان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم کردووە، کە ڕێگەیان بدەن تونێلەکە بەشێوەیەکی سەردەمیانە نۆژەن بکەنەوە.
هەر لەوبارەیەوە، محەمەد ئیسماعیل - پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند:
ئەوە عەرز و ئەوە گەز با حکومەت ڕێگە بدات نەوەی نوێ تونێلی دەربەندیخان بە جوانترین و باشترین شێوە نۆژەن بکاتەوە ،ئەگەر دەسەڵات مەردە با وەڵام بداتەوە!
ئێستا تۆپەکە لە ساحەی حکومەتدایە، هیوادارین نەیخەنە ئاوتەوە.