ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

26 Sep 2022 7:01 AM

دادگای فیدراڵی عێراقی لەسەر سكاڵای نەوەی نوێ، بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیەی کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەتەنها سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات، بەڵکوو پێویستە لەمەودوا کۆمسیۆنی عێراقیش ئاگادار و چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.

دادگاکە ماددەی دووی یاساکەی هەرێمی هەڵوەشاندەوە. وە لەمەودوا هەر هەڵبژاردنێکی هەرێم کۆمسیۆنی بەغدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداری نەبن، ئەوا بە پێی ئەم بریارەی دادگای فیدرالی تانەی لێ دەدریت و نایاساییە و هیچ لایەنێک مامەڵە لەگەل ئەو پەرلەمان و حکومەتە ناکەن.