ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

شاسوار عەبدولواحید چاوی بە باڵوێز و نێردەی ١٨ وڵات کەوت

27 Sep 2022 3:10 PM

شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نوسیوێتی:

ئەم قسەیەم بۆ هەڵبگرن بۆ مێژوو!! ئێوە شاهید بن

لە سێ رۆژی رابردودا لە بەغداد چاوم کەوت بە بەرێزان باڵوێز و نێردەی ١٨ وڵات، کە جگە لە باسی دۆخی عێراق و دوایین گۆڕانکاریەکان، باسی دۆخی خراپی هەرێمم کرد.

لە ساڵیادی ریفراندۆمدا دەمەوێت شتێکی تر بڵێم بۆ مێژوو، ئەم شێوازە حوکمڕانییەی ئێستای هەرێمی کوردستان لەبەردەم چارەنوسێکی زۆر نادیاردایە، ئەوەی لە داهاتوو رودەدات تەنها پارتی و یەکێتی لێی بەپرسن . بۆ ميژوو (سیستەمەکەی دوو حیزبەکە لە مەترسیدایە نەک بژێوی و ژیانی خەڵک)