ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ باسی قەرزی بانکیی دەکات بۆ هاوڵاتیانی هەرێم

10 Nov 2022 12:54 PM

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە لەبەرامبەر ئەو پێشینەیەی دەدرێتە توشبوانی شێرپەنجە لە سوودەکەی خۆشببن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تییایدا هاتووە، داواکارن بانکی ناوەندی عێراق لەبەرامبەر ئەو بڕە پارەیەی وەک پێشینە دەیداتە توشبوانی شێرپەنجە لە سوودەکەی خۆشببێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم داواکارییەیان لە سۆنگەی هەست بە بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی مرۆیی و بەرەچاوکردنی دۆخی قورس و بەردەوامی توشبوانی شێرپەنجەوە سەرچاوەی گرتووە.

دەشڵێت، داواکارییەکەیان تەنها توشبوانی شێرپەنجە ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو ئەوانەش دەگرێتەوە کە نەخۆشی درێژخایەنی قورسیان هەیە و بووەتە بارگرانی بۆسەر ژیان و گوزەرانیان، هەر بۆیە پێویستیان بە هاوکاریکردنی زیاتر هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی توشبووی شێرپەنجە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەی پێویست پێشینەکەیان بەبڕی ١٥ ملیۆن دینار پێدەدات.