ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێنج بڕیاری گرنگی لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەرکرد

21 Nov 2022 3:33 PM

محمەد شیاع، سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، بەفەرمی ئیمزای لەسەر پێنج بریاری گرنگ کرد لە نێویدا ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی ١٥٠ ملیۆن لیترە.

هەروەها هەر لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیمزای لەسەر کردنەوەی هەردوو خاڵی سنوری کێلێ و سازان کرد، کە بکرێنە خاڵی سنوری فەرمی.

سەرۆکوەزیران لە بڕیارێکی دیکەیدا، بەنوسراوی فەرمی، داوایکرد کە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی بخرێتە بواری جێبەخێکردنەوە.

هەروەها شیاع سودانی، ئیمزای لەسەر درووستکردنی بەنداوی دەڵگە کرد لە قەڵادزە.

بە پێی نوسراوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر پێنج بڕیارەکە لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێ بووە لەپەرلەمانی عێراق، کە ئەوەش یەکەمجارە هێزێکی سیاسی خاوەنی ٩ کورسی پەرلەمانی بێت و ئامادە نەبێت ئەو دەنگ و کورسیانە بگۆڕێتەوە بە پۆست و وەزارەت لە حکومەت. بەڵکو لە بری ئەوە داوای خزمەتکردنی هاوڵاتییان بکات و کورسی و دەنگەکانی بۆ ئەو مەبەستە بەکار بهێنێت.


فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق / ٢٠٢٢/١١/٢١