ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

قۆنسوڵی گشتی بەریتانیا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد

22 Nov 2022 1:34 PM

ئەمرۆ بەرێز (دەیڤد هەند - قۆنسوڵی گشتی بەریتانیا) سەردانی (شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ)ی کرد لە ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانی، وە باسیان لەدۆخی هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەکان و هەروەها دۆخی عێراق کرد.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای کرد کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رۆڵی زیاتریان هەبێت لە بەرەوپێشچونی دیموکراسی لە هەرێم و رێزگرتن لە هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زوترین کاتدا.