ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

وەفدێکی باڵیۆزخانەی سوید لەعێراق سەردانی نەوەی نوێی کرد

24 Nov 2022 2:00 PM

وەفدێکی باڵیۆزخانەی سوید لەعێراق بەسەرۆکایەتی (فیلێکس بێنگتسۆن) جێگری باڵیۆزی سوید سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد بەمەبەستی وەرگرتنی دیدوبۆچونی نەوەی نوێ لەسەر بارودۆخی عێراق و هەرێم بەگشتی، وە لە لایەن کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لێ کرا.

لەو دانیشتنەدا نەوەی نوێ باسی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەنایاسای وخراپی بارودۆخی هاوڵاتیان و پاشەکشەی دیموکراسی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان کردو ڕایگەیاند کە خۆپیشاندان مافێکی ئاسایی و یاسایی خوێندکارانە لەپێناو دابینکردنی دەرماڵە و دابینکردنی خزمەتگوزاریە پێویستەکان.

لەو کۆبونەوەیەدا نەوەی نوێ داوای کرد کەدەوڵەتی سوید لەپاڵ وڵاتانی تر ڕۆڵی زیاتر ببینێت لەفشارکردنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بەئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد لە زوترین کات و فراوانکردنی مەودای ئازادی و ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستان.