سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هەواڵێکی خۆشی بۆخەڵکی کوردستان ڕاگەیاند

شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە لاپەرەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک نوسیوێتی:
هەواڵێکی خۆش بۆ هەموو خەڵکی کوردستان
ئەمساڵ بەشە بودجەی هەرێم کە لە عێراقەوە دێت بە نزیکی سێ هێندەی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٢ دەبێت، کە ئەمە زۆرترین پارەیە دێت بۆ هەرێم و دۆخی خەلک و هەريم زۆر باش دەبێت. تەنها ئەگەر ئەم دەسەڵاتە و دوو حیزبە تێکی نەدەن و گرفتی تێ نەخەن و شێوازی فرۆشتنی نەوتەکە تەسلیم کەن.
پشت بە خوا و بە هیمەتی هەموو لایەک، دۆخی ئابوری لە جاران باشتر دەبێت. وە لە هەموو وردەکاری ئاگادارتان دەکەینەوە.