ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

لەسەر داوای نەوەی نوێ، سکاڵای یاسایی دژی وەزیری دەرەوەی عێراق تۆمار دەکرێت

2 Jan 2023 2:32 PM

داواکاری گشتی عێراقی داوا لە دادگای کەرخ دەکات سکاڵای یاسای دژ بە وەزارەتی دەرەوەی عێراقی بجوڵێنرێت لەسەر سکالای سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ.

سکاڵاکە تایبەتە بە وەڵامنەدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ( سروە عەبدولواحید) کە پرسیاری کردوە لەسەر هۆکار و شێوازی پێدانی هەزاران پاسپۆرتی دیبلۆماسی بە کچە مۆدێل و خەڵکانی تر.

بە پێی یاسای عێراقی پێویستە هەر وەزارەتێک لە ماوەی ١٥ رۆژ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتار بداتەوە کاتێک پرسیاری ئاراستە دەکرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراقی ماوەی مانگ زیاترە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاری ناوبراوی نەداوەتەوە، بۆیە دادگا و داواکاری گشتی کەیسەکەیان جوڵاندوە دژ بە وەزارەتی دەرەوە.