ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

“سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبونەوە”

24 Jan 2023 1:03 PM

“سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبونەوە”

لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی بەڵێنی بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دا کە نەوت بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها شاسوار عەبدولواحید داوای لێ کرد نرخەکەی کەم بکاتەوە یان بە دیاری بینێرێت بۆ هاوڵاتییان.

هەروەها بابەتی بەپارێزگابونی هەلەبجە و بەنداوی دەڵگە لە دەڤەری راپەرین بابەتی تری کۆبونەوەکە بوو، وە داواکرا پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنیاندا.

هەروەها سەرۆکی نەوەی نوێ داوای لە سەرۆک وەزیران کرد کە کۆمەڵێک پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی تر لە هەرێم جێبەجێ بکرێت کە خزمەتی هاوڵاتییان بکات و ئابوری شارەکانی هەرێمیش ببوژێنێتەوە.

لای خۆیشیەوە شاسوار عەبدولواحید پشتیوانی خۆی بۆ کابیینەکەی سودانی راگەیاند تایبەت بە هەر هەنگاوێکی چاکسازی حکومەت کە خزمەت بە هاوڵاتییان بکات و عێراق لەو دۆخە خراپە دەرباز بکات.