شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی سیاسی لە بەغداد باسیان لە دۆخی عێراق کرد

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغداد بە جیا پێشوازی کرد لە هەریەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و فۆتۆشی ماتسومۆتۆ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق، هەروەها دوێنێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقی محمد شیاع سودانی کۆبوەوە. کە لە هەموو کۆبونەوەکان باس لە دۆخی ئەمرۆی عێراق و ئەو ئەگەر و گۆڕانکارییانە کرا کە رەنگە روبەروی عێراق و تەواوی هەرێم ببێتەوە .
وە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە نەوت بنێرێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بە بێبەرامبەر، لەگەل جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی تری خزمەتگوزاری لە هەرێم.