سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشوازی لە باڵوێزی نەرویج لە عێراق کرد

ئەمڕۆ لە بەغدا سروە عەبدولواحید - سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق پێشوازی کرد لە ئاسپین لیدبێک - باڵێۆزی نەرویج لە عێراق و وەفدی یاوەری.
لەو دانیشتنەدا بیڕورا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ڕۆڵی پەرلەمان و ئەولەویاتی کارەکانی و بودجەی گشتیی وڵات.
هەروەها باسی گرنگی ڕۆڵی نەوەی نوێ لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر کراو دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.