سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ “موچە دابەش نەکرێت خۆپیشاندان دەبەینە بەردەم بارەگای حکومەت”

شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند:
ئەمەی حکومەتی ئێکسپایەر دەیکات دەرحەق بە موچەخۆران بەم هەمو داهاتە زۆرە، ئەوپەری بێرێزییە و لێی بێدەنگ نابین. ئەگەر دەستبەجێ دەستنەکرێت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ئەوا دەست دەکەینەوە بە خۆپیشاندان و ئەم جارە خۆپیشاندان هەولێری پایتەخت و بەردەم بارەگای حکومەت دەگرێتەوە.
ماوەی چەندین رۆژ لایداوە لەو رێکەوتەی کە دەبوو حکومەت موچە دابەش بکات، بریار بوو ئەمرۆ موچەدابەشکردن رابگەێنن،بەڵام لەوەش پەشیمان بونەوە . بۆیە چیتر بێدەنگ نابین.
ئەم حکومەتە دیارە بە فشار نەبێت مافی رۆتین و ئاسایی هاوڵاتییان و فەرمانبەرانیش نادات!